به‌ردی گورچیله‌ چییه‌ و چۆن دروست ده‌بێت؟ وردەکاری لە شارەزوور نیوز ەوە بخوێنەوە..

               شارەزوور هەمەڕەنگ – کاروان کەریم

فه‌رمانی گورچیله‌، پاككردنه‌وه‌ی خوێنه‌، واته‌ خوێن له‌زیاده‌كانی (سۆدیۆم) خوێ پاكده‌كاته‌و ئه‌و مادده‌ زیادانه‌ی كه‌ له‌ناو خوێن‌و ئاودایه‌ جیایده‌كاته‌وه‌ وله‌رێگه‌ی میزه‌وه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، خه‌ستبوونه‌وه‌ی میز ده‌بێته‌ هۆی نیشتنی ئه‌و مادده‌ زیانبه‌خشانه‌ی له‌گورچیله‌دایه‌و له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م زیادانه‌ به‌ردی گورچیله‌ دروست ده‌بێت، كه‌ ئه‌م به‌رده‌ش له‌رێگه‌ی میزه‌وه‌ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌.


ره‌نگی به‌رد زه‌رده‌‌و هه‌ندێ جاریش قاوه‌یی ده‌بێت ، به‌ردی گورچیله‌ چه‌ندجۆرێکی هه‌یه‌ له‌وانه‌ كالیسێۆم و ئیگزارات و سیستین و ئیستراویت

به‌ردی گورچیله‌ له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له‌گورچیله‌ دروست ده‌بێت. به‌ڵام ده‌توانێت له‌هه‌ر شوێنێكی تردا كه‌په‌یوه‌ست به‌میزكردن بێت وه‌ك میزه‌ڵدان یان بۆریه‌كاندا كۆبێته‌وه‌‌و ببێت به‌به‌رد.

به‌ردی گورچیله‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر بچوك یان زۆر گه‌وره‌ بێت، له‌زۆربه‌ی حاڵه‌تدا بێ‌ ئه‌وه‌ی خۆت پێی بزانی بێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام كاتێك كه‌به‌ردی گورچیله‌ گه‌شه‌ده‌كات‌و گه‌وره‌ ده‌بێت، له‌رێگه‌ی میزه‌وه‌ نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.جاری واش هه‌یه‌ به‌ردی گورچیله‌ گۆشه‌ی تیژ‌و زبری ده‌بێت،و زۆر به‌سه‌ختی‌و ئازاره‌وه‌ له‌رێگه‌ی میزه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌چ كاتێكدا نه‌شته‌گه‌ری پێویسته‌:

– زۆر گه‌وره‌ بێت یان له‌كاتی گه‌شه‌كردندا بێت

– دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌بۆت دانرێت كه‌بێته‌ ده‌ره‌وه‌، گه‌ر نه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌

– ئازاری هه‌میشه‌یی

– به‌رد رێگر بێت له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی میز به‌بۆری میزدا

– زیادكردنی هه‌وكردن (ئیلتهاب) له‌ناو میزدا

ئه‌گه‌ر له‌رابردودا به‌ردی گورچیله‌ت بووه‌، ئه‌وا خۆت له‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ بپاریزه‌.

1. ده‌ستكردن به‌رجیمێكی هاوسه‌نگ

2. دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی كریپ فروت (جۆرێكه‌ له‌میوه‌ له‌پرتقاڵ گه‌وره‌تره‌)

3. خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیموی تازه‌

4. راوێژكاری كردن له‌گه‌ڵ پزشكی پسپۆر

نێشانه‌كانی به‌ردی گورچیله‌:

– ئازاری زۆر، وه‌كو ئازاری مناڵدان، شوێنی ئازار له‌به‌شی خواره‌وه‌ی سك‌و له‌وانه‌شه‌ بگاته‌ ئازاری ران .

– كه‌مكردنه‌وه‌ی میز یان نه‌مانی به‌ته‌واوه‌تی- گه‌ده‌ ئێشه‌‌و دڵ تێكه‌ڵهاتن – بوونی خوێن له‌ناو میزدا – هه‌وكردن – هه‌ڵامه‌ت – بۆنی پیس له‌میزدا – تۆخ بوونی ره‌نگی میز – بوونی هه‌وكردن له‌میزدا .

چ كه‌سانێك له‌مه‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشیه‌دان؟

ره‌نگی پێست سپی ده‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ره‌نگ پیستیان سپیه‌، زیاتر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن وه‌ك ئه‌وانه‌ی وا ره‌نگی پێستیان ئه‌سمه‌ره‌

ره‌گه‌ز: ژنان زیاتر له‌پیاوان تووش ده‌بن
ته‌مه‌ن: ئه‌وانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان (20) تا (40) ساڵیی دایه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *