بۆکان هەورامی وەڵامی ڕەخنەکان دەداتەوە

بۆکان هەورامی دەڵێت : تێنگام لێرە بۆ هەرئەونەی تۆزێ سەرکەوتی لە بوارەکەتا ئیتر دەسەکەن بە ڕەخنەی ڕوخێنەرو قسەی نەشیاو و دەیانەوێ بتخەن!!!

ئەگەر بڵێن وتنەوەی گۆرانی هونەر نییە لەگەڵتان هاوڕا نیم چونکە خۆم باش دەزانم کە ئامانجەکەم پێکاوەو چەندین گەنجی ئەم جیلە نوێیەم گرێداوەتەوە بە گۆرانییە کۆنەکانەوە، ئەو کەڵە هونەرمەندانەی من گۆرانیم وتونەتەوە هەمیشە جێگەی شانازیم بون و لەهەموو کۆڕو کوبونەوەکانا باسم کردون، من لاسایم نەکردوەتەوە ڕاستە گۆرانییەکان پێشتر هەن گەر لاسایی بن ئەو هەموو خەڵکە گوێم بۆ ناگرنو دەچن گوێ لە ئەسڵەکە ئەگرن! هەستەکان جیاوازن هەستی من و هەرکەسێکی تر جیاوازە، هەست زۆر گرنگە پەیوەندی بەوەوە نییە وتنەوەبێ یان نا کە هست پاک بوو ئازارو ناڕەحەتیەکانی گەیاند وا لە گوێگردەکات گوێی بۆ بگرێ چارەی تری بۆ ناهێڵێتەوە! هونەر چێژە گرنگ تۆ ئەو هەستە ببەخشی! بڵێی ئەم هەموە بۆچی دێن گوێ بۆمن دەگرن لە نزیکەوە خۆ گۆرانییەکان دوبارەن و بە دەنگی ئەو مامۆستا گەورانە هەن! ئەی بۆچی دەڵێن ئێمە بە دەنگی تۆ حەزمان بە گۆرانییە کۆنەکانە!تەنانەت لە کۆنسێرتەکەشا دووجار بەرهەمەکانیان پێ دووبارە کردمەوە! ئێ ئەمە بۆخۆی خزمەتەو گۆرانیە کۆنەکانیان پێ ئاشنا دەکەم . هەرکاتێک ئاوازی جوان هەبوو منیش پێم خۆشە بەڵام من ناچم ئاوازی بیانی کاڵ و کرچ بێنم بیکەمە گۆرانی و ناوی بنێم بەرهەمی خۆم ئەم ڕێگەی خۆم زۆر شەرەفمەندانەترە وە شتێکی زۆر ئاساییە لە هەموو نەتەوەکانی دونیا کە گرنگی بە بەرهەمەکانی پێش خۆیان دەدەن و پێشیان بەناوبانگبوون وە لای خۆشمان هونەرمەندی گەورەمان هەیە زۆربەی بەرهەمەکانی وتنەوەن ئیتر نازانم بۆچی بۆمن بوو بە کێشە! گەرتۆ چاوت بە سەرکەوتنی من هەڵنایە ئەوەیان شتێکی ترە پاشانیش دوو بەرهەمی خۆمم تۆمارکردوە یەکێکیان ئاوازی خۆشمە، من هێندەم پێکراوە کێ لەمن باشتری پێدەکرێ با دەسخۆشی لێبکەمو بیخەمە سەرچاوم، پاشانیش تۆمنت بە دڵ نییە بۆچی دێیە پەیجەکەم یان بۆ کۆمێنت ئەنوسی وەڵا من زۆر شت هەن بە دڵم نین هەر ئیهمالم کردوون بۆچی سەرئێشە بۆ خۆتان دروستەکەن چاوەکەم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *