لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی چنارە دووهاوسەر گیانیان لەدەستدا

کاتژمێر 2:00 نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگەی زەڕایەن – دەربەندیخان نزیک گوندی چنارە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری تایبەت ڕوویدا.
لە ڕووداوەکەدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا کە دانیشتووی ناحیەی زەڕایەنن،تەمەنیان لەنێوان ٢٥ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ دەبێت، هەروەها سێ کەسی تر لە ڕووداوەکەدا برینداربوون دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەووف بەگ دوو لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *