هەواڵیكی خۆش سەبارەت بە دابەزینی پلەکانی گەرما

وەرزی هاوینی ئەمساڵ تەواو بێزارکەر بووە بۆ هاوڵاتیان بەهۆی زیاد بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ، ئەردەڵان کوێستانی ئەندام لە تیمی گەردونناسی عراقی ئاماژە بە دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات و دەڵێت : نەخشەکانی کەشناسی جیهانی ئاماژە بە هاتنەخوارەوەی پلەی گەرمی دەکەن ، پشتێنەی کەرتە هەواکانی جەمسەری ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرەوە باشوور جوڵە دەکات و قەبارەی فراوان دەبێت ، سەبارەت بە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما ڕوودەدات ١ بۆ ٣ پلە لە ناوچەیەک تا ناوچەیەکی تر دەگۆڕیت ، ئەوەشمان بیرنەچێت  ئێمە هێشتا لە ڕۆژەکانی چلەی هاوینداین و پاش ٢٥/٨ دواتر چلە کۆتای دێت و لە مانگی ٩ شەوان فێنکتر دەبێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *