ڕێگەی سەرەکی زەڕایەن – دەربەندیخان بەتەواوی داخرا

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند : بەهۆی ڕژانی سوتەمەنی لەسەر شەقامی سەرەکی ( دربەندیخان – زەڕایەن ) نزیک گوندی بیرکێ لە کاتژمێر ( ١:٠٠ ) ی ئەم بەیانیەوە ڕێگاکە بەتەواوی داخراوە .

تکایە لە ئێستادا ڕێگا بەدیلەکانی تر بەکار بهێنن وەک ڕێگاکانی ناوتاق و قەرەداغ و ڕێگای نەوتێ . سەرجەم دام و دەزگاکانی دەربەندیان لە ڕێگاکەدان و لە هەوڵی کردنەوەی ڕێگاکەن بە زوترین کات بەڵام پێ دەچێ چەند کاتژمێرێکی پێ بچێ ، بە هیوای سەلامەتی ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *