لە مانگی ڕەمەزاندا گەورەترین دزی لە یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور کرا.

ڕێکەوتی ٢١/٣/٢٠٢٤  لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ، سێ کەس کە خەڵکی دەرەوەی سنوری قەزای شارەزوور ,کاتژمێر ٢ بەرەبەیان  هەڵدەستن بە دزینی قاسەی یەکێک لە مارکێتەکانی قەزای شارەزوور لە بازاڕی سیروانیەکان بە جۆری ئۆتۆمبیلێکی بێ‌سەرەتا ( مەلیکە ) قاسەکە دەبەنە دەرەوەی قەزای شارەزوور ، یەکێک لە بکەرانی دزیەکە ماوەیەک چاودێری مارکێتەکە دەکات ، و بە مەبەستی فرۆشتنی

چەند قوتوە شیرێک چەند جارێک دەچێتە مارکێتەکە و زانیاری لەسەر شوێنەکە وەردەگرێت .

خاوەنی مارکێتەکە بەناوی کارزان محمود دەڵێت : بەیانیەکی ڕەمەزان کە دوکانم کردووە بینیم قاسەی دوکانەکەم دزاوە کە بڕی نزیکەی ٢٤ ملیۆن دیاری عێراقی تێدابوو ،هەر زوو سکاڵای یاسایم تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیس و یاسایش ئەوەی کە گومانم لەسەری هەبوو لە سکاڵاکەدا تۆمارم کرد و دزەکان کە سێ کەسبوون هاتبوونە دوکانەکە سەرەتا زۆر لێزانانەو بە شارەزایەوە کامێراکانی چاودێری لادەبەن بۆ ئەوەی دەرنەکەون ، بەلام یەکێک لە کامێراکان نابینن کە لە جێگەیەکی تری مارکێتەکەم جێگیرم کردبوو ، کە ئەمە سەرەداوێکی باش بوو بۆ برایانی هێزە ئەمنیاکان تاوەک ئاسانتر بەدوای کەسەکاندا بگەڕێن ، یەکێک لە دزەکان دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دوو لە دزەکان تاوەک ئێستا دەستگیر نەکراوە ، لێرەدا دەمەوێت زۆر سوپاس پۆلیس بەتابەت و ئاسایشی سنورەکە بکەم کە دڵسۆزانە بەدوای کەیسەکەدا ڕۆشتن و یەکێک لە دزەکانیان دەستگیرکرد و پارەکەیان بۆ گەڕاندمەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *