دیسان کلاسیکۆ: ئاماری هەموو کلاسیکۆکان

ئێل کلاسیکۆ بە ئیسپانی یاخود ئێل کلاسیک بە کەتەلۆنی، بەواتای کلاسیک دێت، ناوێکە دراوەتە پاڵ هەر یارییەک کە لەنێوان یانەی ڕیال مەدریدی شاری مەدرید و یانەی بەرشەلۆنەی هەرێمی کەتەلۆنیا و شاری بەرشەلۆنە، هەردوو یانەکەش یانەی ووڵاتی ئیسپانیان.
یەکەم کلاسیکۆ لە 13 ی5 ساڵی 1902 لەجامی کۆپا دێلاکۆرۆناسیۆن بووە بە بردنەوەی بەرشەلۆنە و ئەمشەویش کاتژمێر 10ی شەو کلاسیکۆیەکی ترە.
ئەم دیدارە وەرزشیە، کە هاوکات دیاردەیەکی وەرزشیشە؛ هاوشانی دیداری وەرزشی سوپەربۆڵی ئەمریکی خاوەنی زۆرترین بینەر و هەوادرە لە جیهاندا.

ئامارەکانی کلاسیکۆ:

52 یەکسان بوون

100 بردنەوە بۆ بەرشەلۆنە

104 بردنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید…

زۆرترین یاریکردن بۆ سێرجیۆ بوسکوێتس بە 48 یاری،

زۆرترین گۆڵ بۆ لیۆنێل میسی بە 26 گۆڵ،

مەزنترین بردنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید بە 11 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ،

زۆرترین بردنەوەی لەسەر یەک بۆ ڕیاڵ مەدرید بە 7 بردنەوە لەنێوان ساڵانی {1962 بۆ 1965}،

دوا کلاسیکۆش لە جامی سوپەری ئیسپانیا بوو لە 14ی 1ی ئەمساڵ، بەبردنەوەی ڕیاڵ مەدرید بە 4 بە 1 گۆڵ.

لە کلاسیکۆی ژمارە 257 بردنەوە دەبێتە بەشی کێ، لە یاریگای بنمیچ داخراوی سانتیاگۆ بێرنابیۆی شاری مەدرید، بەرشە بە برینە نوێکەی جامی یانە پاڵەوانەکان و چاو لە تەنها جامی لا لیگا یاخود ڕیاڵ مەدریدی کێبەرکێکاری سەرجەم جام و مەیدانەکانی ئەمساڵ؟

ئامادەکردن: حەمید موستەفا
ژێدەر: ویکیپیدیا، ڤیسکا ئێل بارشا، ڕیاڵ مەدرید ئەپدەیتس، پێگەی فەرمی ڕیاڵمەدرید و بەرشەلۆنە، بی ئێن سپۆرتس، سکای سپۆڕت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *