زەڕایەن ، پاڵەوانیەتیەکی موایتای لە هۆڵی VIP Sport بەڕێوەچوو

زەڕایەن ، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٢/٨/١٢ پاڵەوانیەتیەکی موایتای لە هۆڵی VIP Sport بە میوانداری هۆڵەکانی جەلەولا و کەلات و سەیدسادق و سلێمانی و شارەزوور بەڕێوەچوو .
پاڵەوانیەتیەکە بۆ ئاستی سەرەتای و پێشکەوتوان بوو بۆ تەمەنەکانی شەباب و موتەقەدمین .
ئامانج لە پاڵەوانیەتیەکە زیاتر ناساندنی هونەری موایتای لە قەزای شارەزوور و بەرەوپێشچوونی پاڵەوانیەتی لەو جۆەرەیە
لەکۆتیدا خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا دابەشکرا .
جێگەی ئاماژەبۆکردنە پاڵەوانیەتیەکە بە سپۆنسەری فەوجی جێگری سەرۆکی هەرێم بەڕێوەچوو .
ئامادەکردنی ڕاپۆرت و وێنە : بڕوا مجید

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *