هەڵەبجە.. لەم چلەى هاوینەدا بەرمیلێک نەوتى سپى بە 260 هه‌زار دینارە

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سپی ماڵان گه‌یشتووه‌ به‌ 260 هه‌زار دینار و ئه‌مشه‌ نیگه‌رانی هاووڵاتیانی به‌دوای خۆیداهێناوه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە کە نەوت لە هەرێمی کوردستان بە نرخێکی زۆر کەم ڕەوانەی وڵاتان دەکرێت و هەرێمی کوردستانیش خاوەنی سەرچاوەیەکی باشی نەوتە…

نه‌وتفرۆشێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی، چوار مانگه‌ ته‌نیا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه‌.

لە ئێستادا زۆربەی ماڵانی هەرێمی کوردستان بێ نەوتن و وا چاوەڕوان دەکرێ کە نرخی نەوت بۆ 300 ‌هەزار دینار بەرزببێتەوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *