ئەو سەربازەی ٤٠ ساڵ نەیتوانی بخەوێت

خەوتن پێویستییەکی گرنگە بۆ گەڕانەوەی وزە و چالاکی مێشک و جەستە ،ڤبەگشتی گەورەکان حەوت بۆ نۆ کاتژمێر خەوتنیان پێویستە بۆ ئەوەی هەست بەئارامی و تەندروستیەکی باش بکەن.
لێرەدا پرسیارێک دەکەین ئایا چی ڕوودەات ئەگەر ٤٠ ساڵ نەخەوین؟
لەجەنگی جیهانی یەکەمدا سەربازێک بەناوی (پاوڵ کیرن)فیشەکێک بەر لای ڕاستی سەری دەکەوێت و دوای ماوەیەک بێهۆشی لەنەخۆشخانە چاک دەبێتەوە،بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نیە بەڵکو چل ساڵ دوای ئەو ڕووداوە دەژی بەڵام بەبێ ئەوەی بتوانێ بخەوێت.
(پاوڵ) ئیتر هەستی بەوە کرد کە ئارەزووی خەوتنی نەماوەو ماندووش نابێ کاتێ ناخەوێت.
هەربۆیە سەردانی چەندین وڵاتی کرد تادکتۆرەکان چارەسەر بۆ کێشەی نەخەوتنەکەی بدۆزنەوە بەڵام نەیانتوانی هیچی بۆبکەن تا دوای ٤٠ ساڵ بەبێ خەویی ماڵئاوایی لەژیان کرد..
وەرگێڕانی : علی احمد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *