سینەمای کوردی

سینەما شۆڕشێکی گەورەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و وشیاریە ، سینەما بناغەی گۆڕانکاری و تێڕوانینی کۆمەڵگایە ، سینەما بەشێکی گەورەیە لەو پێشکەوتنە گەورەی ڕۆژئاوا ، لەگەڵ هەموو ئەمانە پێوویستە سینەما بەشێک بێت لەواقیع و حەقیقەتی ژیان و کۆمەڵگا ، فیلم ئەبێت وەک برین پێچ بێت بۆ برینەکانی تاک و خێزان و ژیان ، سینەما پێویستی بەکەرەستی خاوە ، یەکێک لەکەرەستە بنەڕەتیەکانی فیلم و دراما ئەکتەرە بتوانێت ڕۆڵی کارا و زیندوو ببینێت ، سینارۆ چەند بەهێز بێت ئەکتەری باشت نەبوو ناتوانیت فیلم بەرهەم بهێنیت .

نامەوێت بەگشتی باس لەسینەما بکەم ئەمڕۆ تەنها تیشک دەخەینە سەر چیرۆکی ڕووداوەکانی نێو فیلم ،
کاتێک سەیری فیلمێکی کوردی ئەکەیت هەست ناکەیت باە لەحەقیقەتی ژیان و خێزان و کۆمەڵگای ئێمە بکات …!

سینەمای کوردی هێندە کۆپی پەیست و تەقلیدیە نەیتوانیوە ببێتە بەشێک لەژیان و سینەمای جیهانی ، هەڵبەت من باس لەکوردستانی خۆمان ئەکەم .

ژیانی ئێمە ، ڕابردوومان ، ئێستامان پڕیەتی لەڕووداو و دیاردەی سەیر و نەخوازراو ئەکرا سینەما دەست ببات بۆ هەموو ئەو برینانەی تاک و خێزان و ژن لەم وڵاتە گیرۆدەی بووە .

پێتان سەیر نەبێت کاتێک فیلمێکی فارسی ئەبینیت زۆر نزیک ترە لەحەقیقەتی ژیانی ئێمەوە لە فیلمە خۆماڵی دراماکانمان زیاتر نزیکە لەڕووداوەکانی ژیانمانەوە …!

یەکێک لەفاکتەرەکانی پڕبینەری و هەواداری دراما و فیلمی فارسی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو بۆشاییە گەورەی لەسیناریۆ و سینەمای کوردیدا بەدیدەکرێت ، بەجۆرێک درامای فارسی چۆتە هەموو ماڵێک و بووە بەبەشێکی گەورە لەبەرنامە و دۆبلاژی کەناڵە ئاسمانی و ناوخۆییەکان ،

ژانەرەکانی فیلم ئەتوانن سینەمای کوردی دەوڵەند بکەن :
میژوو ، دۆکۆمێنتەری ، تاوان و کیمیاباران و شەڕی ناوخۆ و ئەو هەموو دەردەسەریە بەسەر ئەم میللەتە هاتووە سەدان ڕووداوی ڕاستەقینە هەیە ، برسێتی و کۆڕەو هتد …

لەبەشەکانی دیکە بەوردی باس لەچەند دراما و فیلمێک دەکەین و خوێندنەوە بۆ چیرۆک و کاراکتەرەکان دەکەین .

ئۆرهان کایا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *