بۆچی خاڵۆ خۆشەویستە ؟

هەڵبەت گەر بپرسین (خاڵۆ) یان (مامۆ) کامیانت خۆش ئەوێ؟

ئەوا زۆرینەی وەڵامەکان (خاڵۆ) دەبێت.

بۆ ئەوەی لەم حاڵەتە تێ بگەین دەبێ سەرەتا لە خاسیەت و تێڕوانینەکانی (ژن)بکۆڵینەوە.

ژنان وەک مەخلوقێکی حەساس و کاردانەوە خێرا و تامەزرۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکان لەم بابەتەدا ڕۆڵ وکاریگەریان هەیە. ژنان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکاندا لەپێش پیاوەوەن.

لە کاتێکی کەمی وەک چاوەڕوانی لە(نۆرینگەی پزیشکی) عیادەی دکتۆر، لە پرسە، لە پاس، لەزۆر شوێنی تر دەتوانن پەیوەندی هاوڕێیەتی دروست بکەن.ئەوەش بەوخاڵە هاوبەشانەی کەلەگەڵ یەکتردا هەیانە،لە ڕووی جەستەیی و کۆمەڵایەتی و دەروونی. ژنان دەتوانن لەڕێی دە ڕدە دڵ کردن لە ( خەسوو، براژن،هێوەر) بەئاسانی لەیەکتر نزیک ببنەوە.ئەم جۆرە لە خەسڵەت و کاردانەوەی ژن وادەکات پەیوەندی مناڵەکانی بە ماڵی باوانی پیاو سنوردار بکات،زۆر ڕێگە هەن کە لە ڕێیەوە دەتوانێ ئەوە بکات کە دیارترینیان کەم هاتوچۆکردنی ماڵی باوک و مامی مناڵەکان،یان لێدان لەکەسایەتی و هەڵسوکەوت و گلەیی کردن کە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر مناڵەکان چونکە دەزانین منداڵ بەکوڕو کچەوە کاریگەرە بەسۆز و مامەڵەی دایکەوە تاباوک.

بۆیە پەیوەندی خاڵۆ و خوشکەزا تۆکمەتر و پتەوترە تا مام وبرازا بەشێوەیەکی گشتی. ئەمەش وا دەکات بە ڕوونی ئەوە ببینین کە هەر ژنێک مناڵەکانی بەلای باوانی خۆی ڕادەکێشێ بەو هۆیەوە هاتوچۆی براکان بۆ ماڵی خوشک گەرم گوڕترە و بەپێچەوانەشەوە..

نووسینی : هاوبیر محمود

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *