بانکی شارەزوور بە  نووسراو وەڵامی قائیمقامیەتی قەزا شارەزوور دەداتەوە

داوی پێشنیارکردنی قایمقامیەتی قەزای شارەزوور بۆ بانکی شارەزوور تا مووچەی خانەنشینان و کەمئەندامان لە هۆڵی بۆنەکان دابەشبکرێت ، لە نوسراوێکدا بە ژمارە ٨٦٥ بەرواری ٨-٩-٢٠٢٢ بانکی شارەزوور وەڵامی قایمقامیەی دایەوە و لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ڕازامەند نین بە دابەشکردنی مووچە لە هۆڵی بۆنەکاندا بە هۆکاری ئەوەی دابەشکردنی مووچە پێویستی بە شوێنێکی جێگیر و شیاو هەیە ناکرێت بە شێوەی کاتی بێت ، بۆیە پێویستیە لە لە بیانەیەکی شیاو و یەکجاریدابێت .

هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئێستادا بینای کۆنی شارەوانی گونجاوە ، تا ئەو کاتەی بینای نوێ تایبەت بە بانک دروستدەکرێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *