ژمارەیەک کەس لە قەزای سەیدسادق دادەمەزرێندرێن

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، ژمارەیەک کەس لە هەڵگرانى بڕوانامەى بەکالۆریۆس بۆ بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى سەیدسادق دادمەزرێنێت.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت كە پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریوسە لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- ژمێریاری – یاسایی – توێژەری كۆمەڵایەتی – توێژەری دەرونی – تەكنەلۆجیای زانیاری ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی (شۆفێر)ی هەیە.

دامەزراندنەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی قەزای سید صادقە کە سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانییە.

بەپێى ئەو مەرجانەى دیاریکراوە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتوی قەزای سید صادق بێت.

پركردنەوەی فۆرمەکە تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 21/8/2022 تا رێكەوتی 27/8/2022، بەردەوام دەبێت.

کلیک لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *