دروستکەری ئیمەیل کۆچیدوای دەکات.

شارەزوور تەکنەلۆجیا – موسلیم کریم

شەممە(پێنجی ئازار ) رێکخەری ئەمریکی رای توملينسون داھێنەری ئیمەیل مرد، بەپێی ئەو بلاوکراوانەی کە  فێنتێن سيرەف جێگری سەرۆکی کۆمپانیای غوغل لە سەر  تۆرە کۆمەڵایەتیەکان . وە بەپێی ئەو ھەوالانەی کە بلاو کراونەتەوە دەربارەی ھۆکاری مردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جەلدەی دڵی لەناکاو!.

ھەندێک خەڵکی دیکە بیران لەوەکردەوە کەنامەبنێرن بۆ یەکتری بە بەکارھێنانی ئەم ھێلە، وە چەند شێوەیەکی دیکە ھەبوون کە بەکارھێنەر دەیتوانی تێبینیەکان ھاوبەش بکات لەسەر ھەمان کۆمپیتەر.بەڵام توملينسون ”SNDMSG” ی داھێنا کە بەڕاستی توانای ناردنی فایلی ھەبوو بۆ کۆمپیتەری وەرگر ، وە بەمەش بوو بە یەکەم بەرنامەی ناردنی فایل (نامە) لە ڕێگەی ھێلی ئینتەرنێتەوە لەجیھاندا .

وە بریاری دا بە بەکار ھێنانی نیشانەی “@” بۆ دامەزراندنی بەکارھێنەری دیاری کراو بۆ ناردن لە وەرگرەوە (وەرگیراوە) ، وە ئەمش بوەھۆی بەرزڕاگرتنی نیشانەی “@” لە نیشانەیەکی ئاسایەوە بۆ ئامڕازێکی جیھانی! توملينسون بۆ یە ئەم نیشانەی “@” ھەلبژارد لەبەر نادیاری و کەم بەکارھێنانی و کەمکەس زانینی لەو کاتەدا، لەگەڵ ئەوەی کە ئەم نیشانە  “تاکە حرفە لەناو لیستی ئامرازەکاندا” بەپێی ئەوەی کە بە گالتەوە ڕایگەیاند.

وە بەھۆی بێشەنسی ئێمەوە، ناوەڕۆکی یەکەم ئیمەیل کە ناردارە لە بیرکراوە ، کە بریتی بوو لە ریزێک نووسنی گشتی ، بەپێی ئەوەی کەڕایگەیاند لەگفتۆیەکی لە کەنالی  NPR ساڵی٢٠٠٩. ھەرچەندە ونبوونی و لەبیرچونەوەی ناوەڕۆکی یەکەم ئێمێل ، لەگەڵ ئەوشدا داھنانەکەی توملينسون  و کارەکانی وایان لێکرد کە ببێت بە کەسێک کە ھەرگیز لە یاد نەکرێت .

سەرچاوە :
http://www.npr.org/templates/story/story.php?storyId=120364591
http://www.theverge.com/2016/3/6/11168718/ray-tomlinson-dead-inventor-of-email-obituary
https://en.wikipedia.org/wiki/BBN_Technologies
www.almuhtarfaliraqi.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *