دابەزينی ئەکتيڤی پەيج و ئەکاوتنەکانی فەيسبووک و هۆکارو چارەسەرەکانی

دابەزينی ئەکتيڤی پەيج و ئەکاوتنەکانی فەيسبووک و هۆکارو چارەسەرەکانی….
زۆرێک لە ئێمە رۆژانە لەکاتی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک و سەردانکردنمان بەناو ئەکاونت و پەيجەکانیدا بابەتی دابەزينی ئەکتيڤمان دێتە بەرچاو. جا چ ئەو ئەکاونت و پەيجانە کوردی بن يان بيانی داوا لە هاوڕێيان و شوێنکەوتووانيان دەکەن بەردەوام لايک لەسەر پۆستەکانيان بکەن و بەردەوام کۆمێنتيش بنووسن. يان زۆر کەس دەپرسن بۆچی لە کاتێکدا لايکی پەيجێکيان کردووە بەڵام پۆستەکانی ئەو پەيجەی بۆ نايەت و لەلای ئەو دەرناکەوێت
ياخود چەند کەسێک دەپرسن بۆ چی پۆستی هاوڕێکانی نابينێت و هۆکار و چارەسەری ئەو بابەتە چييە. بۆ ئەو مەبەستەش شێڕڵ ساندبێرگی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک لەماوەی چەند مانگی رابردوو لە ميانی کۆنفراسێکيدا بە وردی باسی لەو بابەتانە کردوو چارەسەرەکەشی راگەياند.
سەبارەت بە دابەزينی ئەکتيڤی هەژمار (ئەکاونت)ەکانی ئەو تۆڕە، ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەدا هيچ بنەمايەکی نييە بەڵکو ئەوە خودی فەيسبووک وای کردووە ئەگەر هاتوو تۆ بەردەوام پەيوەندييەکی گەرمت نەبوو لەگەڵ هاوڕێکەت لە فەيسبووک ئەوە هێواش هێواش نێوانتان سارد دەبێت و کەمترين پۆستی ئەوت بۆ دێت بەڵام ئەگەر هاتوو پەيوەندييەکەتان گەرموگوڕ بوو و بەردەوام لايک و کۆمێنت لەنێوانتان هەبوو زۆرينەی پۆستەکانی ئەو هاوڕێيانەت بۆ دێت و لەلات دەردەکەوێت.
هەروەها فەيسبووک چارەسەری بۆ ئەو کەسانەش داناوە کە هەرچەندە هاوڕێی يەکترن بەڵام پەيوەندييان ساردە و دەشيانەوێت لە يەکتر ئاگاداربن بەبێ لايک و کۆمێنت، بۆ ئەوەش بچۆ سەر پڕۆفايلی ئەو کەسەی مەبەستتە و لە بەشی ئاد فرێند کليک لەسەر (Get Notification)ی بکە و سەرجەم پۆستی ئەو کەسەت بۆ دێت و ئاگادارت دەکاتەوە بەشێوەی خۆکارانە ئەمەش بۆ پەيجيش دەبێت و بەهەمان شێوەيە.
سەبارەت بە دابەزينی ئاستی چالاکی پەيجەکانی ناو فەيسبووکيش، ئەو بەرپرسە رايگەياند بەهەمان شێوەی ئەکاونت ئەگەر کەسێک ويستی بەردەوام پۆستەکانی پەيجێک ببينێت و بۆی بێت دەبێت خودی خۆی چالاک بێت و لايک و کۆمێنت لەسەر پەيجە دياريکراوەکان بکە ئەگەر نا بەپێچەوانەوە پەيوەندييەکەيان سارد دەبێتەوە و کەمترين پۆستی پێدەگات.
بەدەر لەوانەش فەيسبووک رێگەيەکی جياوازی داناوە بۆ ئەکاونت و پەيجەکەت تا پۆستەکانی بگات بە زۆرينەی هاوڕێ و شوێنکەوتووانی ئەويش يارمەتيدانی فەيسبووکە لەلايەن بەکارهێنەرەکانەوە، جا ئەو يارمەتييەش بۆ پەرەپێدانی فەيسبووک بێت يان ئاگادارکردنەوەيان بێت لە بوونی ئەکاونت و پەيجی ساختە و خراپ بەکارهێنانيان بێت ياخود وەڵامدانی پرسيارە باوەکانی بەکارهێنەران بێت لە بەشی يارمەتی (هێڵپ)ی فەيسبووک.
کە ئەو رێگەيەش وا دەکات راستەوخۆ ئەکاونت و پەيجەکانت بگەنە ئاستێکی متمانەپێکرا و لەلايەن فەيسبووکەوە و پۆستەکانيشت بەدەست زۆرترين کەس بگات.
رێگەيەکی ديکەش هەيە کە بەهۆی ريکلام و سپۆنسەرەوە بەکارهێنەران پۆست و پەيجەکانيان بڵاودەکەنەوە، بەڵام راستە ئەم رێگەيە بۆ ئەو کاتەی سپۆنسەرە پۆستەکانی دەچێت بۆ زۆرينە بەڵام لەکاتی تەواو بوونی ماوەی ريکلامکردن و سپۆنسەرەکەدا ئەو پەيجە کەمترين پۆستی دەگات بەخەڵکی و فەيسبووک وادەکات دووبارە ريکلامی بۆ بکەيتەوە لە پێناو قازانجە مادييەکەدا.
مافی بابەتەکان پارێزراوە بۆ کاروان ئایتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *