بەرنامەیەك پارەت پێدەدات لە بەرامبەر ڕۆشتن

ئێمە لە ئێستادا لەسەرەتای چەرخی دراوی  ئەلكترۆنیداین ، وەئەم شۆڕشە تەكنەلۆژیە كە بێگومان زۆر شت لە ژیانماندا دەگۆڕێت ، وەك چۆن بینیمان كە جیھان گرنگیەكی زۆری بەم پێشكەوتنە دەدرێت، ھەروەھا تەنھا دراوەكان ناگرێتەوە ، 
ئەگەر دەوێت دراوی ئەلكترۆنیت دەستكەوێت ئەوا چەندین جۆری ھەیە ،وە لەم جۆرە تازانە دەتوانیت بەرنامەی “Sweatcoin” بەكاربێنیت كە ملیۆنان دابەزاندنی ھەبوە ،بەپێی سایتی “المحترف” ئەم بەرنامەیە تایبەت بۆ ئەو كەسانەیە كە ئارەزوی وەرزش و ڕۆشتن بە پێیان ھەیە ، بیرۆكەی ئەم بەرنامە ئەوەیە كە خەڵك ھانبدات بۆ ئەوەی وەرزش بكات ئەویش لە ڕێگەی پێدانی دراوێك كە ناوی “Sweatcoin”ە، بەپێی ژماردنی ئەو ڕێگەی بەپێی ڕۆشتوە . 
كاتێك كە ژمارەیەكی دیاری كراو لەم دراوە كۆدەكەیتەوە ،دەتوانیت بە دیاری و بەژدایریكردن و ئامێر و ھتر..،بگۆریتەوە،لەگەڵ ئەوەی ئەم بەرنامەیە لە كۆتاكانی ساڵی ٢٠١٦ بۆ موبایلەكانی ئایفۆن بەردەست بوو ، ھەروەھا لە سەرەتاكانی ساڵی ٢٠١٧ بۆ سیتەمی ئەندرۆید بەردەست بوو، كەچی پەرەپێدەرانی ئەم بەرنامەیە ڕایانگەیاندوە كە لە مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٧وە ، بەرنامەكە یەكێكە لە بەرنامە زۆر دابەزاندنەكانی بەشی وەرزش و تەندروستیە، بەڵام بەرنامەی ” Sweatcoin”لە ئێستادا تەنھا لە وڵاتەكانی  ئەمریكا و بەریتانیا و ئیرلەندا بەردەستە . 
ھەروەھا كۆمپانیای پەرەپێدەر ڕایگەیاندوە كە لە داھاتوودا بۆ ھەموو جیھان بەردەست دەبێت ، بەتایبەتی دوای دەستكەوتنی ٥ ملۆن دابەزاندن لەو وڵاتانەدا . 
وەرگێڕان : موسلیم حسن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *