نرخى ئایفۆن ١٤ ئاشکراکرا

پێگەیەکى تایبەت بە هەواڵە تەکنەلۆژییەکان هەواڵێکى لەبارەى نرخى مۆبایلە نوێییەکەى ئەپڵ ئاشکراکردووە کە بڕیار وایە لە کۆتاییەکانى ئەمساڵدا نمایش بکرێت.

بە گوێرەى هەواڵێکی ماڵپەڕی ” macrumors”ی تایبەت بە هەواڵە تەکنەلۆژییەکان نرخی مۆبایلێکى ” ئایفۆن١٤ ” هەمان نرخی “ئایفۆن ١٣”ی دەبێت کە ساڵی ڕابردوو خرایە بازاڕەوە کە نرخى فرۆشتنەکەى لە ٧٩٩ دۆلارەوە دەستى پێدەکرد.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ دا لەگەڵ کۆی بەرهەمەکانی تر کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنە نوێیەکە نمایش بکرێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *