مریشکی کوردی، هه‌میشه خواستی زۆری له‌سه‌ره له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره و له رووی ته‌ندروستییه‌وه سوودی زیاتره بۆ مرۆڤ.
سووده تهنروستیهکانی مریشکی کوردی چییە؟
رێژه‌ی چه‌وری و کۆلیستڕۆڵی که‌متره، بۆیه بۆ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره، باشتره له مریشکی ده‌واجن.سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشی پڕۆتینه بۆ به‌هێزکردن و بونیادنانی ماسولکه‌کان، بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و له‌شجوانی زۆر به‌که‌ڵکه و له ته‌واوکه‌ری خۆراکی باشتره.هیچ هۆرمۆن و مادده‌ی زیان به‌خشی تێدا نییه.
ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن و خۆپاراستن لێی به تایبه‌ت له خانمان و مناڵان و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان.بۆ گه‌شه‌ی منداڵ و مێردمناڵان یه‌کێکه له خۆراکه هه‌ره باشه‌کان، له به‌ر سووده زۆره‌کانی و ئاسن هه‌رسکردنی و تام و چێژه خۆشه‌که‌ی.پاراستنی ته‌ندروستی ئێسقان و ددان و جومگه‌کان و رێگریکردن له نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسکه نه‌رمه و سه‌وه‌فان و زوو یه‌کگرتنه‌وه‌ی شکاوی ئێسک.پاراستنی جوانی پێست و رووخسار و هێشتنه‌وه‌ی به گه‌نجی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو.زیادکردنی ته‌رکیز و به‌هێزکردنی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی شت له‌بیر چوونه‌وه و رێگری کردن له ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش.
ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و کانزاکانی وه‌ک ( D/ B1/B2/B3/B6/B12) له گه‌ڵ ئه‌م سووده زۆرانه، پێویسته زیاده‌ڕه‌وی نه‌کرێت له خواردنی و باشتره به کوڵاوی یان برژاوی بخورێت.ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت مریشکی کوردی بخۆن (یا زۆر که‌می لێ بخۆن)۱ ـ نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه ( دا الملوک )۲ـ نه‌خۆشی ( Phenylketonuria (PKU) )۳ـ ئه‌و که‌سانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌کرێت ؛ سستی مام ناوه‌ند و زۆری گورچیله‌کان.٤ ـ حه‌سیاسیه‌ت به گۆشتی مریشک.