هه‌رێمی كوردستان.. تاقیكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌های فه‌رمووده‌ ده‌ستپێده‌كات

بڕیاره‌ سبه‌ینێ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ حه‌وته‌می‌ پرۆژه‌ی‌ به‌های‌ فه‌رمووده‌ له‌ شار و ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ بچێت.
پێشبڕكێیه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێ تایبه‌ته‌ به‌ كچان و ئافره‌تان و هه‌زاران كه‌س ناوی خۆیان تۆمار كردووه‌ و بڕیاره‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌ به‌شداربن.
جێی‌ باسه‌ پرۆژه‌ی‌ به‌های‌ فه‌رمووده‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بوو كه‌ هه‌رێم ئه‌سووه‌دی‌ كۆچكردوو، كادیری‌ ڕێكخراوی‌ قوتابیانی‌ كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌قته‌قه‌وه‌ كاری‌ تێدا ده‌كرد و ئه‌مساڵ بڕیاره‌ هاوڕێكانی‌ هه‌رێم له‌ ته‌قته‌ق و ته‌واوی‌ شارو شارۆچكه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ گه‌رموگوڕتر به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *