ڕزگار غەفور قایمقامی قەزای شارەزوور بە شارەزوور نیوزی ڕایگەیاند: یەکەمین کۆبونەوەی ئێمە لەگەڵ کارەبای شارەزوو بوو دوای ئەوەی هاوڵاتیان سەردانیان کردین داواکاریان پێشکەش کرد، بۆ پیادەکردنی جۆزە بۆ ئەوەی کارەبا ڕێک
بخرێتەوە بەیەکسانی بەسەر هاوڵاتیاندا .
دوای ئەوەی کۆبونەوەیەکی جەماوەریمان کرد لە (3-10) دوای ڕونکردنەوەی داواکاریەکان گەیشت پاشان لە (17-1) کۆبونەوەیەکی ترمان کرد، ئەمڕۆش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، فەرمانگەکانی کارەبا و بەڕێوبەری گشتی کارەبای سلێمانی هات لەسەر ئەو مەسەلەیە وباس لە ئالێت و چۆنێتی کارکردن بکەین ، بۆ ئەوەی کاری لەسەری بکەین ، بیروڕا گۆڕایەوە بڕیار درا بەزووترین کات ئەو لیژنانەی کەپێویستە دروست بکرێت ، بۆ ئەوەی لەزووترین کاتدا ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بکرێت .
ووتیشی مەسەلەی سەقفەکە پێویستی بە ئیجراهاتی ئیداری و ئەمر دەرکردن ،یان تەشکیل کردنە ئێمە ئەوانە تەواو دەکەین . هاوڵاتیان دڵنیادەکەینەوە ، لە نزیکترین ماوەدا لیژنەکانمان دەست بەکاردەبن .
لەلای خۆشیەوە سەعید قادر حمە فەرەج بەڕێوبەری دابەشکردنی کارەبای شارەزوور ڕایگەیاند: ئەمڕۆ گەشتینە کۆتای پڕۆسەکە ،لە موناقەشەکردن چۆنێتی جێبەجێکردنی لێبووینەوە، ئەمڕۆش هەنگاوی کرداری دەستپێدەکات . بەجێبەجێکردنی داڕێژراو بەچی میکانیزمێک کارەکان بکرێت ؟ ئەوانە هەمووی تەواو بووە ، بەم زوانە دەست بە کارکردنی دەکرێت .
گوتیشی پەیڕەوکردنی سیستەمی جۆزە لە قەزای شارەزوور پێویستی بە دانانی لیژنەیەکی باڵا هەیە ، بۆ تێستی جۆزەکان . بەو هۆیەوە قایمقام و بەڕێوبەری ناحیە لیژنەیەک دروست دەکەن ، بۆ کڕینی جۆزە لە بازاڕەکاندا ئەیبەن بۆ ئەو لیژنەیە دەبێت لە تێستی لیژنەکەدا دەربچێت.
هەر لیژنەیەک هەر کۆمپانیایەک فۆڕمێکی دەدرێتێ ،ئەو فۆڕمە نیشانەی ئەوەیە ئەم جۆزە تێست کراوە .
زیاتر گوتی بەپێی ئەو لیژنەیە کە ئەچێتە بازاڕ شتەکان ئەکڕێت ئێمە بۆ کڕیارەکان نرخمان دیاری کردوە.
ئەو لیژنەیەی کە دەی کڕێت ،گرنتی لەو کۆمپانیاوە وەردەگیرێت ،ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا هەر جۆزەیەک خراپ بوو بۆمان بگۆڕێتەوە.
هەر ماڵێک 20 ئەمپێری بۆ دابین دەکرێت ئەگەر لەوە کەمتر بوو خۆمان جۆزەکەی بۆ دادەنێین.