گەنجێکی کورد فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دروست دەکات


کاروان کەریم: شارەزوور نیوز
گەنجێکی کورد بەناوی ئاری کامیل دانیشتوی شاری سلێمانی ماوەی چوار ساڵە دەستی کردوە بە درووست کردنی فڕۆکە و سەدان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی درووست
کردووەو لە ئێستاشدا فڕۆکەیەکی چوار نەفەری درووست کردووە، دەشڵێ گەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارم بێت کوردستان دەبێت بە خاوەن فڕۆکەی خۆی.


لەو بارەیەوە ئاری کامیل گەنجە داهێنەرەکەی شاری سلێمانی بۆ ویبسایتی شارەزوور نیوزی ڕاگەیاند:


من ناوم ئاری کامیل حسینە، دانیشتوی شاری سلێمانی جوار سالە سەرقالی دروستکردنی فرۆکەم هۆکارێکی دیاری کراوم نەبوو، بەلام بەردەوام بیرم لە سەرکەوتن دەکرد و شەرمم لە خەونەکانم نە ئەکرد و لە خەونەکانم نە ئەترسام، دواتر توانیم بگەم بە ئاواتەکەموو بتوانم فڕۆکە درووست بکەم.

گوتیشی ساڵی ٢٠١٤ یەکەم فرۆکەم درووست کرد ۵ دەقە دەفری دوای سالێک لە هەولدانی بەردەوام بووم و زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانم درووست کرد لە ئێستەشدا فرۆکەیەکی چوار سەر نشینیم درووست کردووە.


زیاتر گوتی وڵاتانی وەک ئەمریکاو فەڕەنساو ئوسترالیا بەیان نامەیان پێشکەش کردووم و دەستخۆشیان لێ کردووم هیواداریشم حکومەتی هەرێمی کوردستان
هاوکاریم بکات، تا کوردیش ببێت بە خاوەنی فڕۆکەی خۆی.


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *