شکستی ناڕەزایی مامۆستاکانی کوردستان، ساڵی ۲۰۱٦

هۆکارێکی کوورتهێنانی ناڕەزایەتییەکانی بایکۆتی ساڵی پێشووی مامۆستایان ئەوە بوو: بایکۆتیان لە دەوام و شەقام گرتنەکانیان تەنیا بۆ مافێکی ڕەوا بوو!! ( کە پێویستیی هەموو مرۆڤێکبوو) کە ئەمانیش چاوەڕێی ئەوەیان دەکرد بەدەستی ئەو مافیایانە بدرێتەوە دەستیان، کە پێشتر هەر خوودی ئەو مافیایانە خۆیان لێیان زەوت کردبوون و بڕیبوویان لێیان بە ناوی پاشەکەوت و قەیران، جەنگی دژی داعش …هتد، لەژێرەوە بۆ خۆیان حەپەلووشیان دەکرد، مامۆستاکان شەقام گرتنیان بۆ ئەو مەبەستە بوو داپۆشراو و برسی نەبن، نەک بۆ هێنانە خوارەوەی ئەم بە لووعاگرەوانەی سەر کورسی! لەو کاتەدا بۆ شکۆ نەبوو سەروەرییان نەدەویست، کەوتبوونە نێو ئەو سیاسەتە چڵکنە پیسە بۆ گەنەی کە وایان لەخەڵکە داماوەکەی کوردستان کردبوو داوای سادەترین مافی خۆیان بکەن (بەرمیلێ نەوت و مەعاشێک کە لە بەرانبەر کارکردنەکەیاندا بێ) کە ئەمیش سەرەتایترین مافی هەر مرۆڤێکە، شکستی ئەم ناڕەزایدەربڕینانە لە دەسەڵات لەوەدایە کە ئەیانەوێت و داوای ماف دەکەن لە کەسە ماف بڕەکە!! ئاخر شتی وا چۆن و بەچی شێوازێک دەبێ کە داوای گەڕانەوەی ماف لە دز بکرێت؟!

 

بۆیە ئەوە دەڵێم لەکۆتایدا ئێمە هەموومان کەوتووینەتە ژێر ئەم زووڵم و قوت بڕانەوە، پێویست ناکات داوای شتێک بکەین کە خۆمان هەمان بووە و لێمان زەوت کراوە، دەبێ تەماعی ئێمە هەموومان لەوە زیاتر بێت کە داوای نان و داپۆشراوی بکەین. ئێمە مرۆڤین وەک هەر هاوڵاتی وڵاتێکی دیکە پێویستە خۆش بژین، دەمانەوێت چیتر لە شەڕ و شۆڕ بەدوور بین، داوای سەروەری بکەین و داوای ژیان بکەین ئیتر. پێویستەکات ئەم گەندەڵ و دزانە، لە گەورە تابچوکیان داماڵین و بە سزای خۆیان بگەیەنین، کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە دەست لەنێو دەستبکەین و پێکەوە دژی ئەم گەندەڵ کارانە بووەستینەوە و نەکشێینە دوواوەوە تاکوو یەکبەیەکیان دەهێنینە خوارەوە، پێویستە ئامانجەکانمان لەو کارەی دەیکەین و کردمان لەوە زۆر گەورەتربێت داوای سەروەری بکرێت نەوەک داوای نان بکەین و سەروەری دانێین و دواخەین بۆ ئەو وەختەی کەتێرببین و دوواتر هەم برسی بکرێینەوە! تاکەی دەبێ ئەوە قبوڵبکرێت و چاوەڕێبین لە ئاسمانەوە سزا بدرێن؟

                       سەرهەنگ کەریم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *