کەمکردنەوەی ڕاهێنانە وەرزشیەکان ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆی نزم بونەوەی ئاستی مێشک… چۆن


وەستان لە ڕاهێنانە وەرزشیەکان ، کاریگەرییەکی زۆر خراپ دەکاتە سەر مێشک
کاتێک ڕێژەی ڕاهێنانە وەرزشیەکان کەم دەکەیەتەوە ئەوا پاڵ نانی خوێن بۆ هەشت ناوچەی مێشک کەم دەکات
یەکێک لەو ناوجانەش ناو دەبرێت بە ” hippocampus ” ئەمەش بەرپرسە لە پێکهینانی یادگە و یادگە کردن و گەڕاندنەوەی زانیارییەکان . لە ماوەی 10 ساڵدا کە ڕاهێنانە وەرزشیەکان کەم کرابێتەوە لەلایەن کەسەکەوە ، ئەوا تێبینی کەم بونی قەبارەی مێشکی ” لە ڕوی یادگە کردن و بیرهێنانەوە ” دەکات . وە ئەم کەمبونەوەیەش لە کۆتایدا سەردەکێشێت بۆ دابەزینی مێشک بە شێوەیەکی پلە بە پلە . ئەنجام نەدانی وەرزش ڕێژەی ئەگەری توش بون بە نەخۆشیەکانی لە بیرچونەوەو لەرزین زیاد دەکات .

بۆیە ئامۆژگاری ھەموان ئەوەیە بە ئەنجامدانی 150 خولەک ڕاهێنانی هەوای مام ناوەند یاخود 75 خولەک ڕاهێنانی هەوای قورس ، وەک ڕۆشتنی هەفتانە و ڕاکردن و مەلە کردن و لێخوڕینی پاسکیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *