ترسناکترین بەندیخانە لەجیھاندا

بەندیخانەی قارا لەوڵاتی مەغریب. تاکە بەندیخانەیە کە ھیچ دەرگایەکی نیە، بەسەدان کەس چوونە ناوی و ھیچیان دەرباز نەبوون، ئەو بەندیخانەیە دەکەوێتە ژێرزەوی لەشاری مەکناسی وڵاتی مغریب، تاوەکو ئێستا نازانرێت ڕوبەرەکەی چەندە، ئەوەی بچێتە ناوی ناتوانێت بێتەوە دەرێ، سوڵتانی مەغریبی مەولا اسماعیل(١٦٤٥-١٧٢٧) دروستی کردووە بۆئەوەی نەیارەکانی لێ زیندانی بکات.

بەندیخانەکە بەشێوازێکی زۆر ئاڵۆز دروست کراوە ، لەھەر ھۆڵێک کۆمەڵێک لقی لێ دەبێتەوە، ھەڵ لقێک دەچێتەوە سەر ھۆڵێکی تر، بەجۆرێک ئەگەر بچیە ناوی ڕێگای دەرچوونت زۆر ئەستەم دەێت و سەرت لێ تێک دەچێت، ڕوبەرەکەی نەزانراوە ھەندێک دەڵێن ڕوبەرەکەی بەقەد ڕوبەری شاری مەکناسە، ھەندێک دەڵێن بەدەیان کیلۆمەترە لەژێر زەوی، وە تاکە بەندینخانەیە کە دەرگای نیە، ئەی چۆن زیندانییەکان دەچنە ناوی؟؟
کۆمەڵێک کون کراوە لە سەقفەکەی کەھەر لەو کونانە کەسەکانی دەخرێتە ناوی لەوێش نانیان بۆ فڕێ دەدرێ، گێڕانەوەیەک ھەیە دەڵێت سوڵتان مەولا اسماعیل دەرچەیەکی بۆ سجنەکە دروست کردووە ھەر کەسێک دۆزییەوە ئەوە ئازاد دەبێ، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس دەرنەچووە لێی، بەڵام بۆچی تاوەکو ئێستا ئەو بەندینخایە بەتەواوی ئاشکرا نەکراوە؟ ھۆکارەکەی ئەوەیە کەس ناوێرێت بچێتە ناوی، ھەندێک لەخەڵکی دەڵێن جن و عفریتی تێدایە و نەفرەت لێکراوە، کۆمەڵێک لە کەسی سەرکێش ویستیان بچنە ناو سجنەکە، یەیێک لەوانە کۆمەڵێک کەسی فەڕەنسی لەساڵانی نەوەدەکان کە ھەموو شتێکیان ئامادەکرد بۆ چوونە ناوی بەڵام ھەموویان بزر بوون و چارەنوسیان نەزانراوە، دوای ئەو ڕوداوە دەسەڵات سجنەکەیان بەتەواوەتی داخست ،تەنھا بەشێکی بچوکی بۆ گەشتیاران کراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *