فیلمێکی کوردی بوو بە یەکەمی فیستڤاڵی ووڵاتی لیبیا

کاروان کریم:شارەزوورنیوز
فیلمی “باشترین خەڵات” بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بەشی سینەمایە و لەسیناریۆو دەرھێنانی (واحیدی کفری)یە و لە نواندنی ھەریەك لە ھونەرمەندانی کورد (سەربەست ئەحمەد و باران عومەر)ە
واحیدی کفری  کەدەرھێنەری فیلمەکەیە بە ـ شارەزوورنیوزی’ ڕاگەیاند:”کورتە فیلمی (باشترین خەڵات )بەشداری ١٧فیستڤاڵی ناوخۆی و نێودەوڵەتی کردوەوخاوەنی ١١ھەمین خەڵاتی ئاستی یەکەمەکانە و لەفیستڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی( مژدە )لەوولاتی لیبیا وەھەروەھا لە ووڵاتی مەغریب لەفیستڤالی فیلمی نێودەولەتی (ســوس)خەڵاتی یەکەمی بەدەست ھێناوە و وەبە باشترین فیلمی ساڵی ٢٠١٨ دیاری کرا ـ  
ئەودەرھێنەرە ڕونیشی کردەوە کە ئەم سەرکەوتنانە بەھۆی ئەم ستافەکارامەو ماندوەوەیە کە لێبڕاوانەو دڵسۆزانە کاریان کردوە لە فیلمەکەدا کە زۆر بەپێویستی دەزانم ناویان بھێنم  کەھەریەک لە  بەرێزان یاریدەری دەرھێنەر( عــوسمان عەبدوڵاو  و دلاوەر نوری  )کە بەھەوڵی ئەوان سەرکەوتنەکان بەردەوامە ـ 
شایەنی باسە ئەو فیلمە چیرۆکەکەی بەشێوەیەکە کە دەرھێنەرێکی کورد لە ھەرێمی کوردستانەوە فیلمێك دەنێرێت بۆ فێستیڤاڵَێکی نێودەوڵەتی لە بەغدا و خەڵاتی باشترین دەرھێنان بەدەست دەھێنێت، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا بەرەو کوردستان لە نیوەی رێ دەکەونە بۆسەی مەفرەزەیەکی داعش و ھەموو سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە دەھێننە خوارەوە و کچێکی جوان دەبەن، خەڵاتی دەرھێنەرەکە دەشکێنن و دەستڕێژی گولەیان لێدەکەن و ھەموویان دەکوژن، تەنها منداڵێك نامرێ و ھەڵدەستێ پارچەیەك لە شووشەی خەڵاتە شکاوەکە ھەڵدەگرێ و بەشەقامێکی دووردا دەڕوات، واتە سینەما لە عێراق و کورستان بەردەوام دەبێت و داعش ئەگەر دەرھێنەرێك بکوژێت، کەسێکی دیکە پەیامەکە دەگەیەنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *