گەنجە کوژراوەکەی ئەمشەو خاوەن دوو منداڵە شارەزوورنیوز بۆ یەکەم جار وێنەی گەنجەکە کوژراوەکە بڵاودەکاتەوە

 ئەمشەو گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ كوژرا و تۆمەتبارانی ڕوداوەكەش دەستگیركران لە هەڵەبجەی تازە
بەپێی هەندیک لە زانیاریەکان بەهۆکاری بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە ڕووداوەکە لە سەر کێشەی (مانگا ) بووە  سەعات 11ی ئەمشەو گەنجێگی تەمەن 29 ساڵ بە چەقۆ و لە لایەن دوو براوە كوژراو دوای كەمتر لە 30 خولەك توانرا تۆمەتبارانی ڕوداوەكە دەستگیر بكرێن 
ئەمشەو لە شارۆچكەی هەڵەبجەی تازە هاوڵاتی بەناوی ( هەڵکەوت ) ی تەمەن29 ساڵ بە چەقۆ كوژرا 
دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزورو لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە توانرا لە ماوەی كەمتر لە 30 خولەك هەردوو تۆمەتباری ڕوداوەكە دەستگیر بكرێت 

لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەرو بە پێی ماددەی 406 لەیاسی سزادانی عیراقی هەردوو تۆمەبار بەندن و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا

وێنەی گەنجە کوژراوەکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *