بۆچی خانمان ئارەزووی پیاوانی تەمەن گەورە دەکەن؟

هاوسەرگیری بەجۆرێکە ڕەنگە ئەوەی تۆ دەتەوێت بەو شێوەیە نەبێت، هەریەکێک لەسەر کۆمەڵێک بنەما هاوبەشی ژیانی هەڵدەبژێرێت، لەڕووی ماددی و کۆمەڵایەتی و کەسایەتی و ئاستی ڕۆشنبیری ئەو کەسەوە.
بەڵام زۆر دەبیستین یان دەبینین بەشێکی زۆر لە خانمان زیاتر ئارەزوو دەکەن ئەو کەسەی دەبێتە هاوبەشی ژیانیان تەمەنی گەورە بێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هۆکار:
1-خانمان واهەست دەکەن کە پیاوانی تەمەن گەورە بەسۆز و میهرەبانترە، بەتایبەتی ئەو کچانەی لەتەمەنێکی زۆر کەمدا باوکیان لەدەستداوە دەیەوێت هاوشێوەی رەفتارەکانی باوکی لە پیاوێکدا بدۆزێتەوە.
2-پیاوێک هەست بە بەرپرسیاریەتی بکات و بتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت و ئەرکی خێزانەکەی لە ئەستۆ بگرێت لای خانمان پەسەندە و پێیان وایە پیاوانی تەمەن گەورە توانای هەموو ئەو بەرپرسیاریەتیان هەیە.
3-کچان بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن کە جێگای متمانە و ئەمان بێت لەهەمو ڕوویەکی مادی و مەعنەویەوە، واهەست دەکات پیاوی گەورە پێگەیەکی تایبەتی بۆ دابین دەکات.
4-بەشێکی لە کچان بەتایبەتی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی هاوسەرگیری بە هەنگاوێکی کۆمەڵایەتی دێتەپێش چاوی و پێی وایە پیاوی ئەو تەمەنە قۆناغێکی بڕیوە و دەتوانیت لەگەڵ کۆمەڵگادا بە باشترین شێوە مامەڵە بکات.
5-بیرکردنەوەی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کاریگەری دەروونی لەسەر کچان دروست دەکات و واهەست دەکەن ئەگەر لە تەمەنێک تێپەڕن دەمێننەوە و هاوسەرگیری ناکەن، هەر بۆیە ڕازی دەبن بە پیاوێک تەمەنی زۆر گەورەتر بێت لە خۆی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *