خوێندنەوەیەك بۆ کتێبی گەوهەرەکانی شارەزوور

نوسینەوەی مێژوو گرنگی و بایەخ و تایبەت مەندی خۆیی هەیە، ئەو گرنگیە لێرەوە باس ناکرێت و کاتێکی زۆر دەوێت…
ئەم بەرهەمەی کاك “عەلی دەلاك” بەرز دەنرخێنم و کارێکی گەورەو نایابەو خزمەتێکی نەبڕاوە پێشکەش دەکات، هەر گەلێك ئاشنا نەبێت بە ڕابردوی خۆی ئایندەی ڕوناك نابێت، ناوەڕۆکی کتێبەکەی نوسەر زیاتر بیۆگرافیایە و بە میتۆدی دۆکیۆمێنتی زارەکی کتێبەکە نوسراوە، دۆکیۆمێنتی زارەکی لە ئێستادا لە زانکۆ پێشکەوتنەکانی جیهاندا گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە قودرەتی زانستی هەیە، نوسەر خوێنەر ئاشنا دەکات بە کەسایەتیەکان و بنەچەو وەچەی کەساییەتیەکان ئاشنا دەکات بە خوێنەر و وەئەزموون و ساتایلی ژیانی ڕۆژانەی کەسایەتیەکان ڕووندەکاتەوە، سەرەتای کتێبەکە سەرنجی منی زۆر ڕاکێشا چونکە نوسەر بوارە جیا جیاکانی ناحییەی سیروان ئاشنا دەکات و بواری (سۆسۆلۆژی) ناوچکە بەشێوەیەکی نایاب شی دەکاتەوە، ئەمەش بایەخێکی زۆر گەورەی هەیە، ژیانێکی ئەزمونکراو دەکرێت ئەزمونی لێ وەربگیرێت و بێتە ئەزموون بۆ ژیانی ئێستا و داڕشتنەوەی ژیانی ئایندە، بایەخێکی تر کتێبەکە ئەوەیە کە لە ئێستادا یان ڕابردوودا دەکرێت و دەگونجێت نەوەکان لە بواری مێژوودا بخووێنن و پێوویستیان بە سەرچاوە هەبێت، دەکرێت ئەم کتێبەی کاك “عەلی دەلاك” ببێتە سەرچاوە بۆ تێزی دکتۆرانامە و ماستەرنامە بۆ ئەو خوێنکارانەی کە لە داهاتوودا لە دەروەی ووڵات لە بواری مێژوودا دەخوێنن، لە داهاتوودا خوێندکارێك لە ووڵاتێکی ئەورووپیدا بخوێنت لە بواری مێژوودا، زانکۆکەی داوای ڕاپۆڕتێکی مێژووی لێبکات لەسەر ناوچەکەی، بێتەوە سیروان سەرچاوەی دەست نەکەوێت بۆ دەوڵەمەند کردنی ڕاپۆرتەکەی، ئەمە دەبێتە جێگەی پرسیار بۆ قەڵەم بەدەستەکانی ناوچەکە، بەڵام کە کتێبەکەی کاك “عەلی دەلا” وەك سەرچاوە سودی لێ وەرگیرا، بەمەش کتێبەکەی نوسەر ئامانجێکی گەورە دەپێکێت و خزمەتەکەی زیاتر ڕەنگ دەداتەوە و ڕوناکی دەبەخشێت.

کەسایەتی کاك “عەلی دەلاك” کەسایەتێکی ڕۆشنفکر و کۆمەڵایەتی و ڕەسەنایتی دۆستەو بواری ئاینی و نەتەوایەتی لەلای بەڕێزیان پیرۆزە، هەر بۆیە بەرهەمی ئەم ستایلەی ژیانی بەڕێزیان ئەوە بوو بە نوسینەکانی لە ڕێگەی کتێبەوە حزمەتێکی نایابی نەبڕاوە پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکات.
هیوادارم هەموو کەسێکی ڕۆشنفکر و قەڵەم بەدەست ڕێچکەکەی کاك “عەلی دەلاك” بگرنە بەر و پەلە بکەن و لە ڕێگەی دۆکیۆمێنتی زارەکیەوە مێژووی ناوچەکە ئاشنابکەن، ئاشکرایە کەسایەتیمان هەیه تەمەنێکی زۆری هەیە کە وەك شایەتحاڵ مێژوو بەشێکی گرینگی ناوچەکەی لایەو شایەتحاڵی ڕووداوەکان بووە، جا ئەم کەسایەتیە هەتا لەگەڵ خۆی ڕووداوەکانی نەبروەتە ژێر گڵ هیودارم نوسەرەکان و مێژوو نوسینەکان وەك سەرچاوە ووتەکانیان بەکاربێنن و نوسینەکانیان زیاتر پێ دەوڵەمەند بکەن.

نەخشەسازی و پێداچونەوەی ئەم کتێبە لە ڕێگەی بەڕێز “م. عەبدولڕەحمان سەید نەجمەدین”ـوە بەرهەمەکەی گەیاندوەتە ئاستێکی بەرزتر، کارەکانی ناوبراو جێگەی ڕێز و پێزانینن.
نمونەی ئەم جۆرە کارە سود بەخشانە زۆربێت، بەرهەمەکانی نوسەر هەمیشە ڕوناکی ببەخشن…
بەرهەمەکەی کاك “عەلی دەلاك” قسەی زیاتر هەڵدەگرێت، تائێرە بەسە.
فریاد هەورامی
۳۱ـی ۱ـی ۲۰۲۳

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *