ھەڵۆى ئاڵتوونى

ھەڵۆى ئاڵتونى يەكێكە لە باڵدارە ڕاوكەر و خێراكان, و درێژى باڵەكانى نزيكەى ٢ مەترە،و بەجۆرێك لە نيمچە درندەكان
دێتە ئەژماركردن.
ھەڵۆى ئاڵتونى خاوەنى چنگێكى تيژى زۆر بەھێزە و گەورەيە. چنگەكەى لە ھەر ئينجێكدا دەتوانى پەستانى١٥٠ كگم لە ھەر
خالێكى مەبەستدا بدات و تێكى بشكێنێت، لەگەل چنگەكەيدا دەنوكێكى موس ئاساى ھەيە و زۆر تيژە، لەكاتى ھێرشبردندا بە يارمەتى چنگەكەى و دەنكوكە تيژەكەى نێچيرەكەى درندانە شيدەكاتەوە دەيكات بە قوربانى.

بە دەر لەم تايبەتمەنديانە ھەڵۆى ئاڵتونى دەتوانێت بە خێرايەكى زۆر بفرێت.
يەكێك لە خێراترين ئاستەكانى فڕينى ھەيە لە باڵدارەكاندا كە لە فرينى ئاسايدا 60km/h و لە كاتى ھێرشبردندا دەتوانێت تا خێراى 320km/h !!! بفرێت، و خێراترە لە پلنگى وەيسەيە كە خێراترين ئاژەلى وشكاوەكيە.

جێگەى ئاماژە پێدانە ئەم ھەڵۆيە وەك ھەر جۆرێكيترى ھەڵۆ ئەتوانێت بۆ ماوەى زياتر لە ھەفتەيەك بێ خواردن بمێنێتەوە.

شازاد عارف

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *