ئافرەتانی ئێمە چ کارێک گونجاوە بیکەن بۆ کار ئاسانی ژیانیان؟

بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ئافرەتان شانبەشانی پیاوان كاریان كردووە، بەڵام وەك پێویست خاوەن ئابووریی سەربەخۆ نەبوون.

كاركردنی خانمان كاریگەریی ئەرێنی لەسەر گۆڕینی رەوتی كۆمەڵگە بەگشتی دەبێت ئەمەش هەنگاوێک دەبێت بۆ پێشوەچوونی خەباتی یەكسانی لە ئەرك و ماف و داهاتی خودی خانمان دەدات، ئەگەرچی لە كۆمەڵگە پێشكەوتووەكان ئافرەتان هاوشێوەی پیاوان لە دەرەوەی ماڵ كاردەكەن و خاوەن داهاتی خۆیانن، بەڵام هێشتا بە رێژەی جیاواز لە زۆر وڵاتدا (بە كوردستانیشەوە) رێگری لە کاری ئافرەت لە دەرەوەی ماڵ دەکرێت .

سەختی ژیان و گوزەران وای لە ئافرەت کردووە وەک پیاو ئارەزووی ئەوە بکات کار بکات ، خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆی بێت ، هەم شتێکی باشە باشترکردنی باری ئابووری خۆی و خێزانەکەی.

مامۆستا زاهید عازەبانی دەڵێت :

‎کارو پیشەی ڕاستەقینەی ئافرەت ناوماڵە وەک دایکایەتی و خانمێتی پاشان بەرانبەر بەوەی کە لە ماڵەوە بێت ئاینی ئیسلام ڕۆزی هەمە چەشنەی پێویست کردوە لەسەر باوک و براو خزم و کەسوکاری پێش ئەوەی شوبکا ، وە لەسەر مێردیێتی دوای هاوسەرگیری.

‎بەدەست هێنانی بژێوی و کۆکردنەوەی سەروەت و سامان مافی هەموانە ،

‎، لەبەر ئەوە خوا ئەفەرمێت ، (وَأَحَلَّ اَللّهُ اَلبيٌعَ) ، کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ کردوە، خاتوو خەدیجە بازرگانی کردوە پێش هاتنی ئاینی ئیسلام ، پێغەمبەر د.خ سەرپەرەشتی بازرگانێکەی دەکرد ، بۆیە ئافرەتان ئەگەر بیانەوێ دەتوانن کار بکەن ، بە مەرجێ ( زەبر بە دینی نەگات ، زەبر بە ئەخلاقی نەگات ، مافی مێردو منداڵەکانی بدات یان مافی دایک و باوکی بدات ئەگەر زەواجی نەکردبێ ، منداڵەکانی نەکا بە قوربانی ، بۆشای بۆ پیاو منداڵەکانی دروست نەکات ، ئەرکی پیاوەکەی قورس نەکات ، نابێ تێکەڵی نامە حرەم ، نابێ جوانی دەربخا )
‎هەر وەک لەسەرەوە باسمان کرد باشترین ئیش بۆ ئافرەتان لە ماڵ بمێنێتەوە .

لانە محمەد دەرچووی زانکۆیە و دەڵێت : کارکردنی ئافرەت گونجاوە بۆ بەرەوپێشچونی ژیانی ئابوری و کۆمەڵایەتی، لە کاتێکدا ئافرەتیش وەک پیاو مافی کارکردنی هەیە ، ئەمەش وای کردوە بارگرانی لەسەر ژیان کەمبکاتەوە ، وە جیاوازی نەبێت لە کاردن لە کەرتی تایبەتدا بێت یا حکومی .

ژیان مستەفا :خاوەن کار ، گرنگە ئافرەت خاوەن ئابوری سەربەخۆی هەبێت ،. سەختی ژیان و گوزەران وای لە ئافرەت کردووە وەک پیاو ئارەزووی ئەوە بکات کار بکات ، خاوەن ئابووری خۆی بێت بۆ باشترکردنی باری ئابووری خۆی و خێزانەکەی.
سەرەڕای ئەوەی ئافرەتان توشی ئاستەنگی و سەختی دەبن لە کاتی کارکردندا چونکە چەندین قسە و قسەڵۆک دەکەوێتە سەریان بەڵام ئەگەر متمانەیان بەخۆیان نەبێت ناتوانن بەردەوام بن و سەرکەوتوو بن .
من وەک خاوەن کارێک بە پێی توانا هەوڵم داوە وەک هاوکارێکی خۆم بن نەک وەک خاوەن کارێک، چونکە جوان مامەڵەکردنم دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی دڵسۆز بن بۆ ئیشەکەیان و بە باشی بیکەن ، ئافرەتیش وەک پیاو پلە پێگەیەکی بەهێزی هەیە لە کۆمەڵگادا .
گونجاوترین کار بۆ ئافرەت کارێکە کە حەز و خولیای بێت بزانێت چ بەهرەیەکیان هەیە، ئەمەش وادەکات زیاتر سەرکەوتوو بن و خۆیان بسەلمێنن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *