زیانەکانی سوتاندنی پوش و پەڵاش دوای دورینەوە لەسەر خاک

ئەو زەویە بەپیتەی کە هەتە بە سوتاندن لە ناوی مەبە هەرچەندە سوتاندن دەبێتە هۆی خاوێنبونەوە لە هەندێ گژو گیاو بژار بەڵام زیانی زیاترە لە سوودی.

لەم چەند خاڵەدا زیانەکانی سووتاندنی پوش و پەڵاش دوای دوورینەوە لەسەر خاک دەخەینە ڕوو

۱-سوتاندنی پوش و پاوان دەبێتە هۆی سوتانی چەند چینێکی سەرەوەی زەوی کە دەوڵەمەندن بە خۆراکی ڕوەک.

۲-دەبێتە هۆی سوتان و تێکچونی پێکهاتەکانی زەوی، نایترۆجینی زەوی کەمدەکاتەوە

۳-دەبێتە هۆی لەناوچونی چەندان مێروو کرمی سودبەخش.

٤- دەبێتە هۆی ڕەقبونی زەوی و لەکاتی کێڵان کەستەک دروستدەبێت.

٥- هەندێ تۆی بژار هەیە ئەو سوتاندنە یارمەتی زوو شینبونی دەدات وادەکات زوو چەکەرەبکات. ‌‌

سوودەکانی زەوی کێڵان بەبێ ئەوەی بسوتێندرێت :

1-ئەو گژو گیاو پوش و پەڵاشە ڕاستەو خۆ دەبێتەوە خۆراکی ڕووەک بە دەرەجە یەک نایترۆجێنکی زۆری تێدایە.

2-خاک لە شەقبوون و درزبردن لە کاتی گەرمی و وشکی دەپارێزیت.

3-پلەی گەرمی خاک ڕێک دەخات لەکاتی گەرماو سەرمادا.

4-خاک لە ڕاماڵین لەکاتی باران یان با دەپارێزێت.

5-ترشی و تفتی خاک هاوسەنگ دەکاتەوە تا ڕادەیەک.

6-مەسروفاتی جوتیار لە پێدانی پەین کەمتر دەکاتەوە.

7-کاریگەری دەبێت لەسەر هاوسەنگی شێی خاک. 8-هەواگۆڕکێی خاک ڕیکدەخات.

ئامادەکردنی : کەژان سەلیم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *