لەکاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟؟

یەکێک لەو حاڵەتانەی رووبەروی مرۆڤ دەبێتەوە بە تایبەتی لەناوچە دەشتەکان و شاخاوییەکان و لەھەندێک لەگەڕەکە نوێیەکانی شارەکان ئەوەیە دووپشک پێیان وەدەدا، لەگەڵ ئەوەی ھەندێک لە شارەزایان دەڵێن پێوەدانی دووپشک زۆر مەترسیدار نییە بەڵام لەگەڵ ئەوەش کەسانێک ھەن بەھۆی ئەم پێوەدانە گیانیان لەدەستداوە لەبەر ئەمە دەبێت مرۆڤ بە ووریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو حاڵەتە بکات و بەخێرایی چارەسەر وەربگرێت،

ـ له‌ عێراق و ئێران دا دوو جۆری دووپشك هه‌ن که‌ مه‌ترسی دارن ،ئه‌وانیش دووپشکه‌ ره‌شه‌ و زه‌رده‌ن.

دووپشك زینده‌وه‌رێكی شه‌رمنه‌ وه‌ شه‌وانه‌ ده‌رده‌که‌وێت ، وه‌ ژه‌هره‌که‌ی له‌ رژێنه‌رێک له‌ کۆتای کلکی دا هه‌یه‌ ، وه‌ به‌گوێرە‌ی ئه‌و مه‌ترسیه‌ی که‌هه‌ستی پێ ده‌کات بڕه‌ ژه‌هره‌که‌ی خۆی دیاری ده‌کات وه‌ چه‌ند ژماره‌ی پێوه‌دانه‌کان زیاد بێت ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر گیانی که‌سه‌که‌ زیاد ده‌بێ . وه‌ توندی ژه‌هره‌که‌ ده‌گۆریت به‌ گۆێره‌ی ئه‌و شوێنه

نیشانەکانی پێوەدان دووپشک : 
١. چاوەکانی تووشی کێشە دەبن لە بینین و رەنگی زەرد ھەڵدەگەڕێت. 
٢. بەشێوەیەکی گشتی جەستەی لاواز دەبێت و ھەناسەدانی خێرا دەبێت. لێدانی دڵی خێرا دەبێت و ماسولکەی دڵی لاواز دەبێت. 
٣. مرۆڤەکە تووشی سک ئێشە و سکچوون دەبێت و رشانەوە و لەرزینی بەردەوام
٤. شوێنی پێوەدانەکە وەک گرێیەکی گەورەی لێدێت. 
٥. ئەندامانی جەستەی مرۆڤەکە بە شێوەیەکی گشتی لاواز دەبن. 
٦. پاڵەپەستۆی خوێنی مرۆڤەکە زۆر دادەبەزێت و ھەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکات. پێستی مرۆڤەکە شین و مۆر دەبێتەوە
…………………..
چۆنیەتی خۆ پاراستن لە پێوەدانی دووپشک :

١.شەوانە لەو شوێنانە دوورکەوە کە دووپشکی لێیە بە تایبەتی شەوانی ھاوین. 
٢. نزیک مەکەوە لە کونە بچووکەکان یاخود بەردی کەڵەکەبوو لەسەر یەکتری و دەست مەخە ناو ئەو شوێنانە. 
٣. کاتێک دەچیتە دارستانەکان و دەشتەکان پێویستە پێلاوێکی گونجاو لە پێ بکەیت بۆ ئەوەی بتپارێزی لە پێوەدانی دووپشک. 
…………………….
چۆنیەتی چارەسەرکردنی پێوەدانی دووپشک :

١.پێویستە ئەو کەسەی دووپشک پێوەی دەدا ھێور بکرێتەوە و شڵەژانەکەی کەم بکرێتەوە، ھەروەھا نابێت زۆر جووڵە بکات بۆ ئەوەی ژەھرەکە لەتەواوی جەستەی بڵاونەبێتەوە. 
٢. پێویستە شوێنی پێوەدانەکە خاوێن بکەینەوە بە ئاوی سارد و پاککەرەوەی پزیشکی(تحقیم). 
٣. کاربکەین لەسەر رێگری کردن لە گەیشتنی ژەھرەکە بەناوچەی دڵ .
٤. نابێت شوێنی پێوەدانەکە بریندار بکرێت بۆ دەرھێنانی ژەھرەکە. 
٥. نابێت ژەھرەکە بمژیت بۆ ئەوەی نەچێتە لەشی کەسی دیکە. 
٦. پێویستە بە زووترین کات کەسە تووشبووەکە بگەینیتە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری. 
٧. دوای پێوەدانەکە وا باشترە سێو بخۆیت بۆ ئەوەی باری تەندروستیت باشتر بێت. 
٨. دەتوانی ئەو پێکھاتەیە دروست بکەیت و لە شوێنەی برینەکەی بدەیت پێکھاتەکەش بریتیە لە (خوێ و شەکر و دوو دەنکە خورما) و تێکەڵی یەکتریان بکەیت بۆ ئەوەی ژەھرەکە بمژێت.
٩.لەکاتی پیوەدانی دووپشکدا دەتوانیت تەنها بەبەکارهینانی یەک هیلکە خۆت ڕزگاربکەی لەژەهری ئەم دووپشکە، تەنها هیلکەکە بەساغی بخەرە سەر ئەوشوینەی کە دووپشکەکە پێیوەی داوە بۆماوەی ٥ خولەک، دواتر هێلکەکە بشکێنە دەبینیت هێلکەکە هەموو ژەهرەکەی هەڵمژیوەو ڕەشبوە
١٠.یاخو پەتاتەیه‌كی قەبارە بچووک لەسەر ئاگر دابنێ، دواتر ساردبکرێتەوە و بکرێت بە ٢ لەتەوە و بخرێتە سەر شوێنی پێوه‌دانی دووپشکەکە، دوای چه‌ند خوله‌كێك ڕەنگی پەتاتەکە ده‌گۆڕێ بۆ سه‌وز و ژه‌هره‌كه‌ هه‌ڵده‌‌مژێ کاریگەری نامێنێت.

ئامادەکردنی / کەژان سەلیم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *