هەنگوینی “خوێنی دوو برا” ئەفسانەی ئەم ناوە لە چییەوە هاتووە؟

ئەم هەنگوینە سوورە پێی دەوترێت هەنگوینی خوێنی دوو برا ( دم الأخوين ) یان خوێنی ئەژدیها بەهۆی دارەکەوە دەوترێت ئەژدها ، (ناوی زانستی: Dracaena cinnabari) جۆرێکە لە ڕووەک کە سەر بە ڕەگەزی ( Dracaena ) ، تەنها لە دورگەی سۆکۆترا ( جزیرە سقطری ) لە یەمەن هەیە ، وە بە یەکێک لە گرانترین و دەگمەنترین جۆرەکانی هەنگوین دادەنرێت لە جیهاندا ، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی زانستی لەم دواییەدا کراوە گرانبەهاترین هەنگوین لە دورگەی سۆکۆترا ئەمەیە، کە نرخی هەر کیلۆیەکی دەگاتە 180 دۆلار.

(ئیسحاق بەیلی ) یەکەم ڕۆژهەڵاتناس بوو کە لە ساڵی ١٨٨٢ باسی ئەم هەنگوینەی کرد وتی سۆکۆترییەکان بەهۆی ئەوەی لە خوێنی ئەژدیها (شلەیەکی سوور کە لە خوێن دەچێت) لێی دەردەچێت، ئەم ناوەیان لێناوە.

توێژەری فەرەنسی (کامێلیا سیرجان ) کە پسپۆڕە لە زانستە ڕووەکییەکان و لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە شاری سۆکۆترا دەژین، باس لەوە دەکات کە هەنگوینی سۆکۆترا بە تامێکی بەهێز و بۆنێکی ناخۆشی دەناسرێتەوە.

درەختی خوێنی ئەژدیها بەزۆری لە دەوروبەری مانگی ئازاردا گوڵەکانی بەرهەم دەهێنێت، هەرچەندە گوڵەکانی بەپێی شوێنەکە دەگۆڕێت. گوڵەکان زیاتر لە کۆتایی لقەکاندا گەشە دەکەن. ڕووەکەکان وەک گوڵەبەڕۆژەن و کۆمەڵە بچووکەکانی گوڵی بۆنخۆشن، سپی یان سەوزیان هەیە. میوەکان پێنج مانگی دەوێت تا بە تەواوی پێدەگەن، لەنێویاندا ڕووەکی دەگمەن هەن کە پێویستیان بە چەندین سەدە هەیە بۆ گەشەکردن و وە هەنگەکان لە دارستانەکانی سۆکۆترا دەخۆن دارەکان کاتێک دەبڕدرێن ئاوێکی سوری لێدێت بۆیە پێی دەوترێت خوێنی دووبرا ڕەنگی هەنگوینەکەش سورە .

تایبەتمەندی خوێنی ئەو دوو برایە:
شیکاری بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە هەموو توخمێکی پێویستی تێدایە بۆ مانەوە. بەتایبەت کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی کۆمپلێکس، کانزاکان، هۆرمۆنەکان، شەکرەکان، و چەوریەکان، جگە لە بوونی 3%ی ماددە نەناسراوەکان و شیکاری نەکراوەکان، بۆیە زۆرێک لە توێژەران ناویان ناوە (ناوی پێکهاتە سیحرییەکانی هەنگوین)، کە تایبەتمەندی و هێزی خۆی بە هەنگوین دەبەخشێت، بەو پێیەی هەموو ئەم پێکهاتانە بە شێوەیەکی چڕ لە خوێندا دەبینرێن.

بۆچی ئەم درەختانە ناوی خوێنی دوو برایە ؟
درەختەکە ناوی “دار خوێنی دوو برایە” یان “ ئەفسانەی ئەژدیها ”ئەو ئەفسانەیەی پەیوەستە بە ناونانی خوێنی ئەو دوو برایە یەکەم کوشتنە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، کاتێک قابیل هابیلی برای خۆی کوشت، دەوترێت لەگەڵ یەکەم دڵۆپی خوێن کە لە قابیلەوە ڕژاوە لەسەر زەوی درەختی خوێنەکە لەو دوو برایە گەشەیان کرد، بۆیە زۆربەی ئەو ناوانەی کە دراون وشەی خوێنیان تێدایە، جگە لەوەش ئەو مادەیەی لێی دەرهێنراوە یەکگرتوویی ئەستوور و سووری تۆخی وەک خوێنە.

ئامادەکردنی / سروشت عومەر
سەرچاوە /  نودار الماشية و الزراعة
                 مجلة كوكب العلم
                موقع العلاج al3laj.com
               Dracaena wikipedia
               Annajah.net
               Qallwdall.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *