نوێترین زانیاری لەسەر خاتوو ئەختەر ، ئەو هاوڵاتیەی لە وڵاتی سعودیە تووشی جەڵتەی مێشک بوو

خاتوو ئەختەر دانیشتووی گوندی ( کانی میل )ە لە سنوری ناحیەی زەڕایەن، لە ٢٠٢٣/٦/١٣ لە وڵاتی سعودیە تووشی جەڵتەی میشک بوو.

( کامەران شەهید علی ) کوڕی خاتوو ئەختەر وەڵامی چەند پرسێکی شارەزوورنیوز دەداتەوە سەبارەت بە دایکی لەسەر دۆخی تەندروستی و چەند پرسیارێکی تر .

١-ئەختەر خان کێیە ؟

– ناوی تەواوی ( ئەختر ئەحمەد عبدالکریم ) لە ساڵی (١٩٥٥) لە دایکبووە ،ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە وە هەموو تەمەنی ژیانی لە خزمەتی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردا بووە، وە هاوسەرەکەشی لە ڕیزەکانی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) شەهیدبووە.

٢-ئەختەرخان چەند جارە سەردانی سعودیە بکات بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج؟

-یەکەم جارە فریزەی حەج ئەنجام بدات بەڵام دووجار سەردانی سعودیەی کردوە بۆ (عەمرە).

٣- پێشتر هیچ نەخۆشیەکی هەبووە وەک نەخۆشیە درێژخایەنەکان؟

وە دوای چەند ڕۆژ مانەوەی لە وڵاتی سعودیە تووشی جەڵتەی میشک بوو ؟

– دایکم نەخۆشی زەخت و شەکرەی هەبووە و جارێکی کە جەڵدە لێی داوە و لە دوای یەک ڕۆژ لە ١٣/٦ جەڵدەی مێشک لێیدەداتەوە لە وڵاتی سعودیە ، ئێستا بارودۆخی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕدایە لە نەخۆشخانەی سعودی الآڵمانی لە شاری مەککە نەشتەرگەری مێشکی بۆ ئە نجام دراوە.

٤ ـ ئێستا بارودۆخی تەندروستی چۆنە و دکتۆرەکان چی دەڵێن لەسەر دۆخی تەندروستی؟

-دکتۆرەکان (٤٨) کاتژمێریان بۆ داناوە بۆ ئەوەی دڵنیابن ئایا هیچ گۆڕانکاریەک دروست دەبێت یاخود نا . وە ئەگەر باری تەندروستی دایکم باش ببێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ کوردستان.

٥ ـ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاربوون لە چارەسەرکردن و بەدەمەوە چوونی ئەختەر خان؟

– وەزیری ئە وقاف و جێگرەکەی تیمی ئەوقافیان لە سعودیە ڕاسپاردوە کە چاودێری بکەن وە بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی و تیمە پزیشکیەکانیان چەند جار سەردانیان کردووە . وە (کاک موستەفا چاوڕەش لیوا ڕوکن عومەر لیوا ڕوکن بە ختیار لیوا ڕوکن ئاراز ، کاک موزەفەر لە ڕێگەی کاک گوهدار بەڕێوبەری ئیستخباراتی عێراق ) فیزەیەکی حەجیان بۆ وەرگرتین بە مەبەستی گەشتنی خوشکەکەم بۆ لای دایکم وە ئێستا خوشکەکەم لەلای دایکمە لە وڵاتی سعودیە.

٦- لەکاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە خەڵکانێکی زۆر دڵگران و دوعای چاکبوونەوە و خێریان بۆ ئەختەر خان کرد وەک بنەماڵە چیتان هەیە بۆ ئەو کەسانە؟

-زۆر سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین کە خەمبار بوون بۆ تێکچونی تەندروستی دایکم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *