دواین زانیارییەکان لەسەر ئاگرەکەی شارەزوور

ئامادەکردنی : بڕوا مجید

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لەبەشیک لە جاڕەگەنمەکانی سنوری قەزای شارەزوور کەوتەوە ڕوبەرێکی بەرفراوان لە پوش وپاوانی سنورەکەی کرد بەخۆڵەمێش.

ئاوارە حەمە شەریف
بەڕێوبەری ناحیەی زەرایەن بۆشارەزوور نیوز وتی : د دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکرایەوەنە لە کەوتنەوەی ئاگر لەسنوری ناحیەکەمان دوای سەردانیکردنمان بۆ شوێنەکە بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرەکەو زیاتر بونی بایەکی بەهێز کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دواکەوت ،
دواجار دوای زیاتر لە 3 کاتژمێر هەوڵدانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارەزوور و هەردوو ناحیەی عەربەت و زەڕایەن و هاوڵاتیانی ناوچەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆ بکرێت

زیاتر وتی : ئاگرەکە بەنزیکەی 2000 دۆنم زەوی لەپوش وپاوانی سنوری گوندەکانی داریقەلان و کانیکەوەو چەند گوندێکی تری سوتان لەنێوانیشیاندا پوشو پاوانی گۆڕستانی یەخشی سوتان بەهۆی ئاگرەکەوە زیان بەبەشێک لە دارو درەختی سەرگۆڕستانەکە گەشت و تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیارنیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *