بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لە شارەزوور خاوەن چەکن دەتوانن ئێستا بێ بەرامبەر چەکەکانیان تۆمار بکەن
بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی نەبیتەوە پێویستە چەکی بێ مۆڵەت تۆمار بکەیت .
١ـ بۆ تۆمارکردنی چەک پێویستە چەکەکەت و فیشەک و مەخزەنەکان لەگەڵ خۆت بهێنیت و دوای تۆمارکردنی لە هەمان کاتتدا ڕادەستت دەکرێتەوە.
٢ـ تۆمارکردنی چەک بێبەرامبەرە ، واتە هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت بۆ تۆمارکردن.
٣ـ دوا وادە بۆ تۆمارکردنی چەک ( ٢١/٧/٢٠٢٣ ) .
٤ـ دوای تۆمارکردنی چەک چەکەکە لای خاوەنی دەمێنێتەوە .
لە حاڵەتی تۆمارنەکردنی چەک :-
لەکاتی تۆمارنەکردنی چەک خاوەنەکەی سزا دەدرێت بە بەندکردن لە ساڵێک کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت وە بژاردنی بڕی ( ٢٠٠٠٠٠٠ ) دووملیۆن کەمتر نەبێت و (٥٠٠٠٠٠٠ ) پێنج ملیۆن زیاتر نەبێت .
ناونیشانی تۆمارکردن : بەشی پۆلیسی شارەزوور – ناو بینای قایمقامیەتی شارەزوور.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن ٠٧٧٠١٤٢٠٦٧٢