هەگبەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“خودایە بەسیە ئیتر لابرێ دەیجولی ئیز میلال
تلوو عی پێبکەی خورشیدی ڕۆژی پاکی ئیستقبال
لەگەڵ خولیای هیجرەت بەسەر چوو عومری شیرینم
دەسا نۆبەی ویساڵەئاە…………ئومێدی ئیستقبال”

ئومێدی ئیستیقلال ڕۆژنامەیەکی کوردی حەفتەیی پیلانی و ئەدەبی بووە، لە شوێن «بانگی حەق» دەرچووە و زمانی حاڵی حکوومەتی «شێخ مەحموود» بووە و لە «سولەیمانی» دەرچووە. یەکەم ژەمارەی لە ٢ی ئەیلوولی١٣٣٩ی ڕۆمی. ١٩٢٣ی میلادی «ئەحمەد سەبر» لە «سولەیمانی» دەری کردووە. لە ژمارەی چوارەوە«ڕەفێق حیلمی» دەستی دایە تا ژمارە ١٤. لەوە بەدواوە«حوسەین نازم » دەری کرد.

.هەمووی ٢٥ ژمارەی لێ دەرچوو.
“ئومێدی ئیستیقلال، ئومێدی
سەربەخۆیی، ئەوە پەیامی كورد و نووسەرەكانی بووە”
هۆکارێک بووە بۆ هۆشیاری و ڕۆشنبیری خەڵک وجوڵاندنی هەستی نەتەوایەتی لەو سەردەمەدا،وە بۆ ئەرشیف کردن و ناساندنی کەلتورو زمانی کوردی و کێشەی نەتەوەی کورد ، دەرچوونی ڕۆژنامەکە هۆکارێکی باش بووە بۆ زیندوویەتی نەتەوەی کورد و ڕاگرتنی بیری نەتەوایەتی لەو قۆناغەدا.

ئیستیقلال ،نزیکەی سەد ساڵ
لەمەوبەر، لە رۆژنامەی (العراق) ی
عەرەبیی لە بەغداوە بانگەواز کراوە کە گوایا (سلێمانی) بەشێکی تەواوکەری عێراقی عەرەبییە! خەڵکی خوێندەوار و ئەشراف و کەسایەتییە کوردپەروەرەکانی سلێمانی بە توندی ئەو بانگەوازەیان لە .رەتکردۆتەوە و ملیان بۆ نەداوە لاپەڕە 4ی ژمارە 23ی رۆژنامەی (ئومێدی ئیستیقلال) دا، کە لە ١٩٢٤/٤/٢٤دا دەرچووە و ئۆرگانی فەرمیی (سێهەمین حکومەتی کوردستان – مەلیک مەحموود) بووە، وتارێک بە ناونیشانی (جەوابی غەزەتەی العراق) بڵاوبۆتەوە، بەزمانێکی زۆر سادە و راشکاو، بەڵام تا بڵێی توند و کاریگەر، زەلیلی و ژێردەستەیی کوردی بۆ بەغدا و عەرەب رەتکردۆتەوە و پڕ بە گەروو هاوار لە جیهانی مەدەنیەت دەکات بەوەفا بن بۆ بەڵێنەکانی خۆیان کە بۆ .سەربەخۆیی کورد و کوردستان دابوویان
لەو وتارەدا گڕ و تینی ئەو بیری نەتەوەییە سەخت و راستگۆیە هەستپێدەکرێت کە ئێستا لە گشت کات زیاتر پێویستمانە و تاکە رێگەی سەرفرازیشمانە، لێ داخی گرانم کە ساڵانێکە هەندێکی (بە ناو کورد) (نەتەوایەتییان) گۆڕیوەتەوە(نەوتایەتی)

لەپاش ئەوەی هێزی کوردی ئەوکاتە بە ڕابەرایەتی شێخ محمود دەشكێت و دەمودەزگاكەی دەپێچێتەوە، بەڵام دەگەڕێتەوە، ڕۆژی كوردستان و بانگی كوردستانی تا ڕادەیەك لێ دوور دەكەوێتەوە، خەیاڵ و ئومێد لەدەست نادات، چ ئومێدێك؟ ئومێدی ئیستیقلال، ئومێدی سەربەخۆیی، ئەوە پەیامی كورد و نووسەرەكانی بووە.
کاریگەری و کەم و کوڕیی یەکانی رۆژنامەکە:
١ – ڕۆژنامەکە سنوردار بووەو نەیتوانیووە بەشیوەیەکی گشتی کاریگەری تەواو دروستبکات لەو قۆناغەی کە دەرکراوە.
٢ – بابەتەکانی شێوەیەکی بەردەوامی وەرنەگرتووە تا بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت بۆ گۆڕینی بارو دۆخی ئەو کاتە.
٣ – بەردەوام نەبوونی ڕۆژنامەکە ڕوویەکی تریەتی ، چونکە بەردەوام نەبوونی کاریگەری ڕۆژنامەکەی خاوکردەوە.
٤ – ڕۆژنامەکە چەق بەستوو بووە نەیتوانیوە گشتگیری دروستبکات ،ببێتە هۆی گۆڕانکاری ڕیشەیی و جووڵانی هەستی نەتەوایەتی لەو کاتەدا.
٥ – ڕۆژنامەکەکە لە کات و ساتێکی ئەمنی ئاسایشی گونجاودا دەرنەچووە ،تاببتوانێت کاریگەری ڕاستەقینە دروست بکات و بەردەوام بێت.

نووسینی : شالیا حەمەئەمین

سەرچاوەکان :
وێبسایتی باس نیوز
وێبسایتی کوردپێدی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *