کۆڕێک بەناوی (پایز سەرەتایەکە بۆ ئارامی ڕۆحەماندووەکان)بەڕێوەچوو

شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 20/9/2017 گروپی کچانی گەوهەر بە درووشمی ( پایز سەرەتایەکە بۆ ئارامی ڕۆحەماندوەکان )ھەستان بە ساز کردنی کۆڕێکی شیعری بە ھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری شارەزوور لە ناو هۆڵی بەڕێوبەرایەتییەکەدا بەڕێوەچوو.
پەیام حازم، دەستەی کارگێڕی گروپی کچانی گەوهەر لە لێدوانێکیدا بۆ (شارەزوور نیوز) وتی، “پایز ئه و وەرزەی هیچ ئازار و دژواریەک هێزی ئەوەی نیه جوانی ئەو وەرزه ت لا کاڵ بکاتەوه، هەمیشە وەرزی خەزان دروشم و ناسنامەی بەشێک له شیعر و ئەدەبیات بوه، هەر چەنده خەزانه وەلی ئارامشی روحه ماندوه کانه.
وتیشی، بۆیه کچانی گەوهەر له دریژەی چالاکیەکانیاندا تایبه ت به هاتنی وەرزی پایز کۆڕێکی شیعری ساز کرد له ژیر دروشمی ( پایز سه ره تایه ک بو ئارامی روحه ماندوه کان) به بەشداری سێ شاعیر کە بریتین لە هەریەکه (هاوشان عزیز، ئارام حاجی، خاتوو گولزار جه لال).
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانجان ره خساندنی که شیکی روحانی و ئارامه بو ئاماده بوان له م دوخه ناهه موار و قەیرانەسایسی و ئابوریانەی بەڕۆکی هاونیشتیمانیانی کوردستان گرتوە پر له مل ملانیه دا”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *