ئاگەداری .. سبەی بڕوانامە بە بەشداربوانی خولی کۆمپیوتەر دەدرێت

شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ
دوای دوو هەفتە بەردەوامی خولێکی کۆمپیوتەر کە بە بەشداری کردنی زیاتر لە ( 30 )فێرخواز بۆ پڕۆگرامەکانی (مایکرۆسۆفت ئۆفیس و مۆنتاژ و دیزاین)بەردەوام بوو، وا بڕیارە سبەی پێنجشەممە بڕوانامە بەسەر ئەو بەشداربوانەدا دابەش بکرێت.
خولەکە لە لایەن بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بە هاوکاری پەیمانگای ئەلفا کرابوویەوە، و بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بە ئەزمون کرابوویەوە کەبریتیبون لە هەریەکە لە (سەربەست شێخ بورهان و دیار عبدالرحمان)، هاوکات بە هاوکاری ڕۆژانەی هەریەک لە (سیڤانا تۆفیق، ماریا عەبدولقادر) خولەکە بەردەوام بوو”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *