مه‌ترسی‌ ته‌قینه‌وه‌ هه‌یه‌ لە شارەزوور .. داوای‌ هێز له‌سلێمانی ده‌كرێت

شارەزوور
 نیوز – ناوەندی هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ وارماوای‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ شاره‌زور له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر ناحیه‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بونی‌ ژماره‌یه‌ك گاز فرۆش و به‌نزینخانه‌ی‌ نایاسایی‌ له‌ناحیه‌ی‌ وارماوای‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ شاره‌زور، مه‌ترسی‌ گرگرتن و ته‌قینه‌وه‌یان لێده‌كرێت”، ده‌شڵێت:”داوای‌ هێزمان له‌سلێمانی‌ كردوه‌ بۆ 
ئه‌وه‌ی‌ لایانبه‌رین”.
كامه‌ران عه‌بدوڵڵابه‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ وارماوا (شارەزوور نیوز)ی‌ ڕاگه‌یاند، “به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ماڵ كه‌وتونه‌ته‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ گشتیی‌ (ده‌ربه‌ندیخان ـ سلێمانی‌) له‌ناحیه‌كه‌ماندا له‌ناو حه‌وشه‌ی‌ ماڵه‌كانی‌ خۆیان ته‌نكی‌ 
گه‌وره‌ی‌ گازیان داناوه‌و ده‌یفرۆشن”.
وتیشی‌:”ئه‌وكه‌سانه‌ به‌نایاساییی و زیاده‌ڕه‌ویی ئه‌وكاره‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ هیچ مه‌رجێكی‌ ژینگه‌یی و ته‌ندروستی و ئاگركوژێنه‌وه‌یان له‌كاره‌یاندا نییه‌، مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌شیان بۆسه‌ر ژیانی‌ خۆیان و هاوڵاتیانی دیكه‌ش دروستكردوه‌، ئه‌وه‌ش قابیلی‌ ئه‌وه‌نییه‌ مۆڵه‌تیان پێبدرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ وارماوا جه‌ختیشیكرده‌وه‌، “سه‌رجه‌م ئه‌و گازو به‌نزین فرۆشانه‌ هیچ مه‌رجێكیان تێدانییه‌و ده‌بێت لاببرێن و نه‌مێنن كه‌ ژماره‌یان 13 به‌نزین و گاز فرۆشه‌”.
له‌باره‌ی‌ هه‌وڵه‌كانیشیان ئاشكرایكرد، “ساڵی‌ ڕابردوو ئاگادارمانكردنه‌وه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نكیه‌كانیان سفر بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ لایان به‌رین، به‌ڵام به‌گوێیان نه‌كردین، دواتر هه‌ڵمه‌تێكمان ئه‌نجامداو سه‌رجه‌میان لابران، دوای‌ دوو ڕۆژ جارێكی‌ دیكه‌ دایان نایه‌وه‌، هه‌فته‌یه‌ك دوای‌ ئه‌وه‌ سه‌رجه‌میان دران به‌دادگا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌یتوانی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ بنبڕبكات”.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ وارماوا باسی‌ له‌وه‌شكرد، چه‌ندینجار به‌نوسراو داوای‌ ناردنی‌ هێزی‌ ئاماده‌یانكردوه‌ له‌سلێمانیه‌وه‌ بۆ لابردنی‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان، به‌ڵام وه‌كو خۆی‌ ده‌ڵێت:”تائێستا هێزمان بۆ نه‌هاتوه‌ تاوه‌كو هاوكارمانبن بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌نزینخانه‌ نایاساییانه‌ لابه‌رین كه‌ مه‌ترسی‌ گرگرتن و ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *