دووهەمین فیستیڤاڵی حەبیبە خاتوون بۆ شیعر و چیرۆک بەڕێوەچوو

شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ          

 سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 7/4/2018 لە قەزای شارەزوور و بە ئامادەبونی ژمارەیەکی نبەرچاوی لێپرسراوانی حوکومی و حیزبی و ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەران و ڕۆشنبیرانی بەشێک لە شار و شارۆچکەکان، دووهەمین فیستیڤاڵی حەبیبە خاتوون بۆ شیعر و چیرۆک بەڕێوەچوو.


 

محەمەد کەریم، ئەندامی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵی (حەبیبە خاتون) لە لێدوانێکیدا بە “شارەزوور نیوز”ی ڕاگەیاند، “جیاواز لە ساڵی ڕابردوو، فیستیڤاڵی حەبیبە خاتون بۆ شیعر و چیرۆک، ڕوناکبیران و نوسەرانی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین بەشداریان بە 29 شعیر و 9 چیرۆک تێداکردووە “. 

وتیشی، “بە دوو تەوەر فیستیڤاڵەکە دیاریکرا، پێشنیوەڕۆ دیداری شێرزاد حەسەن بۆ خوێندنەوەی چیرۆکەکان دەستپێدەکات و دوانیوەڕۆ دیداری شێرکۆ بێکەس بۆ خوێندنەوەی شیعرەکان دەستی پێکرد و لەگەڵیشی پێشانگایەکی شێوەکاری و لەکۆتای فیستیڤاڵیشدا گۆرانی و موزیک پێشکەش کرا “.
 سەبارەت بە کاریگەری قەیرانی دارای هەرێمی کوردستان لەسەر فیستیڤاڵەکە ئەو وتیشی، “قەیرانی دارایی نەیتوانیوە بمان وەستێنێت لە کار و چالاکیەکانی فیستیڤاڵ، بەڵکو خۆشبەختانه بە شێوزێکی باشتر بەڕێوەچوو لە فیستیڤاڵی ساڵی ڕابردووتر “. ئەوەشی وت، “ئامانجمان دوورخستنەوەی ئەو کەشە نالەبارەیە کە هەمووانی گرتوەتەوە بە سەر کردنەوەی نوسەر و ڕوناکبیرانە “. 
 فیستیڤاڵی (حەبیبە خاتوون) بۆ شیعر و چیرۆک لە لایەن ڕێکخراوی تەژنەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بۆ دووهەمین ساڵ فیستیڤاڵەکە ئەنجامدرا و بڕیاریشە هەموساڵێک ئەم فیستیڤاڵە ئەنجام بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *