شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ
لێپرسراوی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی شارەزوور لەسەر شکاندنی بایکۆت ڕایدەگەیەنێت، “بایکۆت بەردەوامە “.
باکۆ حسن، لێپرسراوی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی شارەزوور لە هەژماریتایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک جەختیکردەوە، “بایکۆت بەردەوامە و تەنها دەوامی فریاکەوتن ڕێکەوتنی لەسەر کراوە بۆحاڵەتی کتوپڕ “.
وتیشی، “ئەوەش لەکاتێکدا دەبێت کارمەندانی ئەو بەشە یەکدەنگبن بۆ کردنەوەی “، دەشڵێت، “دەوامی مەڵبەندو بنکەکان ناکرێتەوە بەردەوامین “.