فیلمێکی کوردی لە ٦ فیستیفاڵدا لەئاستی یەکەم دایە

شارەزوورنیوز:کاروان کریم
فیلمی “باشترین خەڵات” بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشی سینەمایە و لەسیناریۆ و دەرھێنانی (واحیدی کفری)یە و لە نواندنی هەریەك لە هونەرمەندانی كورد (سەربەست ئەحمەد و باران عومەرە).
(عوسمان عەبدوڵا) کە یاریدەری دەرھێنەرە / بە شارەزوور نیوزی ڕاگەیاند : کورتە فیلمی (باشترین خەڵات )خاوەنی حەوتەمین خەڵاتی یەكەمەكانە ، و لەفیستڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی پارێزگای سەماوە و بەسڕا و ناسریە و واسط و هه ولێر – و خەڵاتی لیژنەی دادوەرانیشی لەفیستڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی واسط بردوە .
ئەمەلەکاتێکدایە لەفیستڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی ناسریە لە كۆی 12 فێستیڤاڵی جیاوازی عێراقی . لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تەنھا دوو فیلم وەرگیرابوون .
ھاوکات بەشداری لە فێستیڤاڵی (تەتاوین) كردووە لە مەغریب و ئێستە ئەو فیلمە كاندیدە بۆ خەڵاتی باشترین خەڵاتی فێستیڤاڵی سۆر لە مەغریب .
ئامانجی دەرهێنەر لەو بەشداریكردنە ئەوە بووە بە گوتەی خۆی ویستوویەتی فیلمەكانی پیشانی خوارووی عێراق بدات و بڵێت هیچ هێزێك كورد ناوەستێنێ لە كاروانی هونەری سینەما.
ئەو فیلمە چیرۆكەكەی بەشێوەیەكە كە دەرهێنەرێكی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە فیلمێك دەنێرێت بۆ فێستیڤاڵَێكی نێودەوڵەتی لە بەغدا و خەڵاتی باشترین دەرهێنان بەدەست دەهێنێ ، بەڵام لەكاتی گەڕانەوەیاندا بەرەو كوردستان لە نیوەی ڕێ دەكەونە بۆسەی مەفرەزەیەكی داعش و هەموو سەرنشینەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە دەهێننە خوارەوە و كچێكی جوان دەبەن ، خەڵاتی دەرهێنەرەكە دەشكێنن و دەستڕێژی گولەیان لێ دەكەن و هەموویان دەكوژن ، تەنیا منداڵێك نامرێ و هەڵدەستێ پارچەیەك لە شووشەی خەڵاتە شكاوەكە هەڵدەگرێ و بەشەقامێكی دووردا دەڕوات. واتە سینەما لە عێراق و كورستان بەردەوام دەبێت و داعش ئەگەر دەرهێنەرێك بكوژێت ، كەسێكی تر پەیامەكە دەگەیەنێ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *