ئایا هەڵبژاردن ئەتوانێ چی بکا

وتار :سەرچڵ شێخ بورهان

 پرۆسەی هەڵبژاردن یەکێکە لەو پرۆسە دیموکراتیە سەردەمیانەی کە لە ڕێگەیەوە خەڵکی دەتوانن دەسەڵات بگۆڕن یاخود بەو جۆرەی پێیان باشە کەسی شیاو هەڵبژێرن بۆ نوێنەرایەتیان.
ئەوەی لێرەدا ئەمەوێ سەرنج بخەمە سەری پرۆسەی هەڵبژاردنە لە عێراق بە گشتی، دیارە هەڵبژاردن بە نیسبەت عێراقەوە تەواو تازەیە، وڵاتێک کە هیچ یەکێک لە پایەکانی دیموکراسی تێدا نەچەسپیوە وەک ئاشکرایە تا دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حسێن شتێک نەبوو بە ناوی هەڵبژاردن بۆ خەڵکی عێراق،ئەوەی هەبوە پێش ساڵی ۲۰۰۳ تەنها کایەیەکی کارتۆنی بووە کە ناتوانین ناوی هەڵبژاردنی لێبنێین، دیارە هەڵبژاردن یەکێکە لە سیماکانی وڵاتی پێشکەوتوو دیموکرات و ئەمریکا و هاپەیمانەکانیشی ئەم دیاریەیان بۆ عێراق هێنا لە پای داگیرکردنی وڵاتەکە، بێ ئاگا لەوەی ئەم وڵاتە نغرۆ بووە لە قینی و رقی تایفی و نەتەوەی کە دەبوایە زانا بونایە بەوەی کە ئەو جۆری هەڵبژاردن و دابەش کردنی خەڵک بە پێی عەرەب و کورد و تورکمان و ….. شیعە و سونە و مەسیحی و …..هتد عێراقی هێندەی تر دور خستەوە دیموکراتیەت، وەک ئاشکرایە عێراق وڵاتێکی تێکەڵ و پێکڵە لە ڕووی نەتەوەی و دینی نەژادیەوە ئەگەر قەرار بوایە ئەم خەڵکانە پێکەوە بژینایە دەبوایە پێش هەموو شتێک تەنها بیر لە بنەماکانی هاوڵاتیبوون بکرایەتەوە بە جۆرێک هەموو کەسێک یەکسانە لەم وڵاتەیە و هیچ دین و نەتەوەیەک جیانەکرێتەوە و فەزڵ و گەورەی هیچ یەکێک لەوانە نەدرایە بەسەر ئەوانی تردا، بەڵام بەداخەوە هەڵەی گەورە لەم کایەیەدا کە دوای داگیرکردنی عێراق کرا دابەش کردنی و تەقسیم کردنی عێراق بوو لە ڕووی سیاسیەوە بە جۆرێک شێعە بە جیا کورد جیاو سونە جیاواز، شیعەش بە حوکمی زوریان دەسەڵاتی ڕەهایان گرتە دەست و بە هۆی بوونی پێشینەی ژێر دەستەییان لە عێراق بوونی ڕقێکی تایفی لە باگراوندی حیزبە شیعیەکان کەوتنە جێبەجێ کردنی  سیاساتێکی هەڵە کە دووبارەکردنەوەی حوکمی سەدام بەڵام شێوەیەکی تر، هێندەی تر پێکهاتەکانی عێراقیان دوور خستەوە بە جۆرێک پێم وایە کە دەسەڵاتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی نەبێت ئێستاش دوای ڕیفراندمە سەرنەکەوتوەکەی باشوری کوردوستانیش هێشتا هەر پێم وایە عێراق کۆتای هاتووە، بۆیە لە ئێستایا تەنها و تەنها هێزێک عێراق بکات بە وڵاتێکی دیموکرات و تێیدا مافی تاکەکان بپاێزێت گەڕانەوەی مافی هاوڵاتی بونە بۆ تاکەکان، بێ ئەمە هەڵبژاردن کایەیەکی کارتۆنی نەبێت هیچ مانایەک بە دیموکراسی نابەخشێت شتێکی نوێ پێشکەشی تاکەکانی وڵات ناکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *