سبەی بۆ یەکەمجار شانۆیەکی جیاواز لە شارەزوور پێشکەش دەکرێت

بۆیەکەم جارە شانۆییە کی جیاوازلەشارەزوور نمایش دەکرێت ـ 
سبەینێ کەدەکاتە سێ شەمە ٢٥/٩/١٨ لە ھۆڵی بینای بەرێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری شارەزوور ـ گروپی شانۆی پـــــروشـــــە  شانۆی پێکەوە ژیان  نمایش دەکەن ـ کەلەسیناریۆ و دەرھێنانی واحیدی کفری یە  ـ 
عوسمان عەبدولا ـ کە ئەکتەر و یاردەری دەرھێنەرە  لە شانۆییەکەدا ـ تایبەت بە شارەزوور نیوس ڕایگەیاند ـ ئەم شانۆی ییە  باسی پێکەوەژیان و ئەو ستەم و خراپەکاریانەی بەرانبەر ئافرەتان و گەلی کورد کراوە و پەیامی میللەتی کوردە بۆ گشت وولاتان و بەتایبەت وولاتانی دراوسێ ــ 
ئاماژەشی بەوەدا ئەم شانۆییە لەکاتێکدا  لەقەزای شارەزوور  ھونەری شانۆ بەتەواوی پشتگوێ خراوە و وەک کەسێکی  بەئەزموون لەو بوارەدا  دوپاتی کردەوە  کە بۆ لەمەو لا   چەندین شانۆی لەم جۆرە بەرھەم دێت و نمایش دەکرێت 
ووتیشی  کە لەبەرنامەیان دایە گروپێکی شانۆی دابمەزرێنن ــ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *