چ بکرێت بۆ کتێبخانەی شارەزوور

‎”چ بكرێت بۆ كتێبخانەی شارەزوور”
‎لە هەموو ناوچەیەك كتئبخانە دەبێتە سەرچاوەی پڕزانیاری و مەعریفەت بۆ فێر خوازانی ئەو شارە،بەڵام بەداخەوە لە شارەزوور شارە بێ نازەكەی من بە دەگمەن كەسێك دەبینیت سەردانی كتێبخانە بكات ،بە داخەوە تەكنەلۆژیا ژیانی هەموومانی داگیر كردووە بە داخەوە هێندە ڕێكخراوی حیزبی بونی هەیە لە شارەزوور هێندە كتێب لە كتێبخانە نابینرێت،خۆ دەكرا ئەو ڕێكخراوانە ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبوایە لەسەر فێر خوازانی شارەكە ،هەر هێندەیان لەدەست دێت بڵێن فڵان نووسەر فڵان شاعیر بانگكراوە بۆ شارەزوور كۆڕی هەیە …!دەست خۆشیمان بۆ ئەوكارە بەڵام.كام شاعیروو نووسەرەتان دەوێت با بە تەلەفونێك بانگێشتی شارەزوور ی كەم ،سەیردەكەم  كتێبخانە فەرمانبەرانیش تاقەتی كتێب خوێندنەوەیان نیە بۆیە پێش هەموو شتێك دەبێت ئەو ڕێكخراوانە ئاگاداری ئەوە بن گەرهەموو نوسەرانی دونیا بانگێشتی شارەزوور بكەن سودی ئەوەی نابێ فێرخوازێكی شارەكەت بانگێشتی كتێبخانە بكەیت،واز لە قسەی فەیسبوك بێنن ١٠٠ ئەكاونت و پەیج بەناوی شارەزوورەوە هەیە دێرێك قسەی كتێبی تێدانیە هەمووی باس باسی سیاسەت و پرسەیە ….!
‎ڕۆژانە چەندەها كتێبی نوێ دەردەچێ ئێستاش نەم دی بڵێن فڵان كتێب دەرچووە و لە كتێب خانە دەست دەكەوێ ڕۆژانە چەندەها كتێب بڵاو دەبێتەوە  ئێستاش نەم دی بڵێن فڵان نوسەر و شاعیر هاتونەتە شارەزوور كتێبەكەیان لە كتێبخانەی شارەزوور بڵاودەكەنەوە 
‎خۆتان شاهیدی قسەكانم بن سبەی بڕۆن بۆ كتێبخانە بزانە لە  كەیەوە كەس كتێبێكی نەبردووە دەی ئەگەر وابێت كتێب خانە  بۆچی یە …!بەبێ خوێنەر جگە لە بینایەكی ڕەنگاو ڕەنگ هێچی كە نیە ،دەی ئەگەر ئەو كتێبخانە حیزبی بوایە چەند كەس ڕۆژانە سەردانی دەكرد من پێم سەیرە هەموو ئەو ئاڵای حیزبانە دەبینم هەڵواسراوە كەچی بەرگی كتێبێك ناوی كتێبێك بەدی ناكەم لە شوێنێك بەداخەوەم كە دەبوو كتێبخانە لە هەموو شوێنێك قەرەباڵختر بوایە بەڵام خۆتان بڕۆن تەماشای بنكەی ڕێكخراوك بكە دواتڕ سەردانی چایخانەیەك بكە دواتر سەردانی كتێبخانە بكە ..!بزانم ئاخ هەڵناكێشی
‎چ بكرێت بۆ ئەوەی خوێنەر كتێبخانە بكاتە ماڵی دووەمی
‎خۆی …؟
‎١.پێم وایە یەكەم كار دانانی ئەكاونتێك بە ناوی كتێبخانەی شارەزوور ،لە لایەن فەرمان بەرێكی چالاكی كتێبخانەوە
‎ئێشی چیبێت…؟
‎١.ڕۆژانە لەسەركتێبك قسەباكت و وا لە خوێنەر بكات حەز بە خوێندنەوەی ئەو كتێبە بكات
‎٢.هەفتانە پێشبڕێكێ هەبێ بە شێوەی پرسیارو وەڵام یان ئەنجامی یاریە گرنگەكان هەركەس وەڵامی ڕاست بوو كتێبێكی پێشكەش بكرێت،
‎٢:ڕۆڵی ڕێكخراوەكان و بانگێشت كردنی نوسەرو شاعیران بۆ كتێب خانە كەزۆرترین سودی دەبێ بۆ كتێب خانە 
‎٣: كتێبخانە لەگەل ڕۆشنبیری كاری هاوبەش پێكەوە بكەن چونكە دواجار كاری هەردوكیان خزمەتكردنی خەڵكی شارەكەیە بەداخەوە ئەمە بەدی ناكرێ 
‎٤: فەرمان بەران پابەند بكرێن بە كاتی دەوامەوە  بەداخەوە مەرجە فەرمانبەر سەعات ٨:٣٠خولەكە  دەوام بكات ئێستاش نەم دی ڕۆژێك سەعات ٨:٣٠دەرگا كرابێتەوە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ كاری بەڕێوبەر
‎٥: مانگانە ڕۆژێك دابنرێ و كتێب بە ڕێژەی داشكاندن بفرۆشرێ كە ئەمە ڕێگایەكە وا لە خوێنەر بكات توانای كتێب. كڕینی هەبێت
‎لە كۆتایدا كتێب خانە ماڵی هەموانە دەبێت هەریەكەمان بە  ڕێگایەك خزمەتی كتێبخانە بكەین
‎م.زیاد اسحد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *