گیانلەبەرە گولە نەبڕەکە

ئارمەدیلۆ
یەڪ پیاوێڪی تەڪساسی بریندار ڪرد!
 پیاوێڪی تەڪساسی ویستی تەقە لە گیانلەبەرێڪی ئارمەدیلۆ بڪات، بەڵام گولـلـەڪە گەڕایەوە و بەر ڕوخساری خۆی ڪەوت. پۆلیسی هەرێمی (ڪاس) ڕایگەیاند: “ڕۆژی پێنج شەمە، ڪاتژمێر (۳)ی شەو پیاوێڪی نەناسراو ڪاتێڪ ئارمەدیلۆیەڪ لەنێو ڪێڵگەڪەیدا دەبینێت، بڕیاردەدا بیڪوژێت.” بەگوتەی ئەفسەر (لاری ڕۆو) هاوسەرەڪەی لە ماڵەوەبووە. پیاوەڪە دەچێتە دەرەوە و دەمانچە تۆبلییەڪەی دەبات و (۳) فیشەڪ بە ئاژەڵەڪەوە دەنێت. قاوغە ڕەقەڪەی ئاژەڵەڪە یەڪێڪ لە فیشەڪەڪان دەگەڕێنێتەوە و بەر شەویلگەی پیاوەڪە دەڪەوێت و دەستبەجێ ڪابرا بە فڕۆڪە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی (تەڪسارکانا) و شەویلگەی بە زنجیر بۆ دەبەسترێت. تا ئێستا ڕوون نیە ئایا ئارمەدیلۆڪە ماوە یان نا. ئەفسەر (ڕۆو) وتی: “ئارمەدیلۆڪەمان نەدۆزیوەتەوە.” ئەمە یەڪەمجار نیە لە ئەمریڪا ئارمەدیلۆ تۆڵە لە ڕاوچییانی بڪاتەوە! مانگی نیسان، پیاوێڪی دیڪە یەڪێڪ لەم ئاژەڵە گولـلـەنەبڕانە دەڪاتە ئامانج و ڪاتێڪ تەقەی لێ دەڪات، فیشەڪەڪە بەر پشی خەسوی دەڪەوێت. (لاری مڪ ئێلڕۆی) تەمەن (۵٤) ساڵ، دانیشتوی هەرێمی (لـی) ڪاتێڪ یەڪێڪ لەم گیانلەبەرانە لە دەرەوەی ماڵەڪەی دەبینێت، هەوڵ دەدات بیڪوژێت بەڵام فیشەڪەڪە دەگەڕێتەوە. ڪەناڵێڪی تەلەڤزیۆنی ناوچەڪە ڕایگەیاند ئارمەدیلۆڪە گولـلـەڪەی گەڕاندۆتەوە و بەر سیاجەڪە ڪەوتووە و بڕیویەتی پاشان لە دەرگای پشتەوە ڕۆشتۆتە ژورەوە و پشتی ژنەڪەی پیڪاوە. ئەفسەری پۆلیسی هەرێمی (لـی)، (بیڵ سمس) بە ڪەناڵی (واڵب)ی ڕاگەیاند: “لە هەموو حاڵەتەڪاندا ئەوەی ڕوویداوە نائاساییە.” برینی خەسوی ڪابرا سوڪە و جێی مەترسی نیە. ئەم گیانلەبەرە درعە لە باشوری ئەمریڪا و لای گەلێڪ ڪەس وەڪ ئافاتی ڪشتوڪاڵ تەماشا دەڪرێت، چونڪە چیمەن و ڪێڵگە و دەغڵەڪان هەڵدەڪەنێت.
 وەرگێڕانی: وریا عمر سەرچاوە: www.independent.co.uk

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *