شارەزوورنیوز _ چیمەن
فستیڤاڵی شارەزوو لە سێیەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و فۆتۆی سروشت و لە نیگای ئامادەبواندا خۆی دەنەخشێنێ.
فستیڤاڵی شارەزوور بە دروشمی”ژن، ڕاپەڕین، بەهار و نەورۆز نەوای گەرووی شارەزوورن” ڕۆژی ٨ی مارس لە قەزای شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و ئەمڕۆ لە سێیەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
فستیڤاڵەکە هاوشێوەی ڕۆژانی پێشووتر کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانیی دەست پێدەکات و ئاڵای کوردستان لە …. هەڵدەکرێت.
دواتر لە …. پێشانگایەکی فۆتۆتۆگرافیی بۆ فۆتۆگرافەری دیاری قەزاکە (بڕوا مەجید) دەکرێتەوە، کە لە٢٠ فۆتۆدا سروشتی شارەزوور نمایش دەکات.
حەز و خۆشەویستیی بڕوا بۆ سروشت وایکردووە کە سروشت لە فۆتۆکانیدا ڕەنگبداتەوە، وەک لە لێدوانێکیشیدا بۆ شارەزوورنیوز باسیکرد، دەیەوێت وێنەی سروشتی جوانی شارەزوور و کوردستان پیشانی هاوڵاتیان بدات.
بڕوا مەجید، ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد، کە فۆتۆگرافەرانی باشوری کوردستان زیاتر گرنگیی بە کاری مۆدێل و ئاهەنگ دەدەن و فۆتۆگرافەری سروشت کەمە، بۆیە ئەو دەیەوێت جیاوازتر کار بکات و تایبەتیش گرنگیی بە فۆتۆی سروشتیی شارەزوور دەدات، چونکە هەست دەکات ناوچەیەکی فەرامۆشکراوە.
بڕیارە لە درێژەی چالاکییەکانی ئەمڕۆدا نامیلکەی شیعریی شاعیر ‘هاشم چەمخارا’ لەژێر ناوی “تۆزێک تۆزی سەر شارەزوور” بڵاوبکرێتەوە، بەمەش کۆتایی بە چالاکییەکانی فستیڤاڵەکە دێت.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە ڕۆژی یەکەمی فستیڤاڵی شارەزووردا، کورتەیەک لە مێژووی شارەزوور باسکرا و چەندین چالاکیی وەک نمایشکردنی شانۆ، کاری دەستیی و ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ، پێشانگای شیوەکاریی، وەرزشیی و چالاکیی قوتابخانەی سەردەم ئەنجام دران.
هودا ئەحمەد، ئەندامی دەستەی نمایشی شێوەکاریی لە لێدوانیدا بۆ شارەزوور نیوز، هێمای بۆ گوزارشتی تابلۆکانیان کرد، کە خۆی دەبینییەوە لە پیشاندانی ژیانی کۆمەڵگەی کوردەواریی و دونیابینیی ژنانی کورد لە ڕابردوو و لە ئێستادا.
منداڵ و دنیا تایبەتەکەیان، سروشت و ئاژەڵ بەشێکی تری تابلۆکان بوو، کە سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا.
لە ڕۆژی دووەمیشدا، خولێکی تێنس و تۆپی پێ کرانەوە و ڕێز لە سەرنووسەری بڵاوەکانی سنوورەکە نرا.
فستیڤاڵی شارەزوور ماوەی چوار ساڵە لەژێر هەمان دروشم لە شارەزوور بەڕێوەدەچێت
.