موعجیزەیەکی پێغەمبەر (د.خ) دوای ١٤٠٠ساڵ ئاشکرا بوو

لە ناو جەرگەی ئەوروپاوە زانست فەرموودەیەکی پێغەمبەر (د.خ) سەلماند.

لە ئەوروپا زانایان توێژینەوەیەک لەسەر فەرموودەیەکی پێغەمبەر محمد (د.خ) دەکەن و پشتڕاستی دەکەنەوە و سودەکانی دەخەنە ڕوو.
١٤٠٠ ساڵ پێش هاتنی ئیسلام منداڵ لەدایک دەبوو ، لەکاتی بانگ دان بەگوێیدا کەمێک شیرینی خۆرما دەدرا لەژێر مڵاژووی منداڵەکە ئیتر ئەوە بوو بە سونەتێکی بەردەوام،
زانایان باس لەوە دەکەن هەموو سونەتەکانی پێغەمبەر (د.خ)حیکمەتێکی تێدایە.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا سەلماندویەتی کەمێک شیرینی خورما کاریگەریکی گەورە دەکاتە سەر پاراستنی کۆرپە و رێگری لەتیکچونی مێشک دەکات ،لە توێژینەوەکەشدا باسی لەوە کرد دابەزینی شەکری خوێن بەشێوەیەکەی مەترسیدار کاریگەری دەکاتە سەر ٪١٠ کۆرپەلە و ئەگەر بە زووی چارەسەر نەکرێت کاریگەری بەردەوامی لەسەر مێشکی منداڵەکە هەیە.
پرۆفیسور(جین هاردینگ) وتیمەکەی لەزانکۆی ئۆکلاند توێژینەوەیەکیان ئەنجام داوە کە کۆرپەلە دەخرێتە ژێر چاودێری و شەکریان پێ دەدرێت ،ئەمەش سونەتەکانی پێخەمبەر(د.خ)پشت ڕاست دەکاتەوە.
ئامادەکردنی : هامنۆ ئەحمەد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *